دووه‌م كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مریكی فه‌ره‌نسی ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن
ڕۆژنامه‌ی (سانده‌ی تایمز)ی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای (شێڤرۆن) كه دووه‌م گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتیی ئه‌مریكایه، به‌هاوكاری كۆمپانیای (ڕێڵایه‌نس ئینداستریس) به‌شداریی ده‌كات له‌پڕۆژه‌كانی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
ڕۆژنامه به‌ریتانیه‌كه، باسی له‌وه‌شكردووه، پێده‌چێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێككه‌وتننامه‌كه به‌بڕی (200) ملیۆن دۆلار واژۆ بكرێت.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكردووه، جگه له‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه، كۆمپانیای (تۆتاڵی) فه‌ڕه‌نساش له‌هه‌وڵدایه بۆ كڕینه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیای (وێستێرن زاگرۆس ڕیسۆرسێز) كه ئێستا له‌كاردایه له‌هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل)ی گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتیی ئه‌مریكا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش ڕێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم واژۆ كردووه.
یاسای نه‌وت‌و گاز‌و ڕێگه‌دانی هه‌ولێر به‌كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ به‌شداری له‌پڕۆژه‌كانی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، ناكۆكی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدای گه‌یاندووه‌ته لوتكه.
nna