وەزارەتى تەندروستى: لەمەودا توێکارى پزیشکى بۆ هەمووو مردوویەک دەکەین

وەزارەتى تەندروستى: لەمەودا توێکارى پزیشکى بۆ هەمووو مردوویەک دەکەین
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، بەپێى بڕیارێکى نوێى وەزارەتەکەیان پێویستە لەمەوداو توێکارى پزیشکى بۆ هەموو هاوڵاتیەکى مردوو بکرێت بۆ ئەوەى هۆکارى مردنەکەى بۆ هەموو لایەک روون بێت.
راوێژکار لە وەزارەتى تەندروستى هەرێم، دکتۆر یاسین کەریم، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:\" نوسراو بۆ هەموو نەخۆشخانەکان کراوە کە هەر هاوڵاتییەک گیانى لەدەستدا بەمەبەستى توێکارى پزیشکى بینێرنە پزیشکى داوەرى، هاوکات داواشمان وایە ئەگەر لەماڵەوەش کەسێک گیان لەدەستبدات کەسوکارەکەى بیبەنە پزیشکى دادوەرى بۆ ئەوەى هۆکارى مردنى رونبێتەوە و هیچ گۆمانێک لەسەر گیان لەدەستدانى دروست نەبێت\"".

گوتیشى،بەداخەوە زۆرێک لە هاوڵاتیان ، کاتێک کەسێکیان دەمرێت نایبەن بۆ پزیشکى دادوەرى و پێیانوایە کە لەکاتى پشکنینى مردوەکانیان هەندێک لە ئەندامانى مردوەکە وەک دڵ و جەرگی مردوەکە دەردەهێندرێت و بۆ نەخۆشانى تر سودى لیچوەردەگیردرێت بۆیە ئێمە هاوڵاتیان لە رونەدانى کارى لەوشێوەیە دڵنیا دەکەینەوە بە تایبەت چونکە پاش 3 دەقیقە لە گیان لەدەستدانى کەسێک،تەواوى ئەندامەکانیشى دەمرن و سودیان لێوەرناگیردرێت.

ئەو راوێژکارەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر مردویەک نەهێندرا بۆ پزیشکى توێکارى ئەوا ئەوان دەسەڵاتى لێپێچینەوەیان نیەو پێویستە دادگا ئەو کارە بکات.
"
Top