لە دهۆک زیاتر لە 6 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بیمەی بێ کاری وەردەگرن

لە دهۆک زیاتر لە 6 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بیمەی بێ کاری وەردەگرن
بە پێی ئەو ئامارەی لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی بە دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووەو لە سنووری پارێزگای دهۆک 6 هەزار 824 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری دهۆک بیمەی بێکاری وەردەگرن.

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی دهۆک، ڕزا نایف ، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\" لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی دانەمەزراندنیان لە هیچ فەرمانگەیێکی حکومی 6 هەزار و 824 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ئێستا مووچەی بیمەی بێکاری وەردەگرن\"".

ڕزا نایف گوتی، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بوو بیمەی بێکاری 6 مانگ ئەو دەرچووانەی لە هیچ شوێنێک دانەمەزراون بۆ هەرمانگێک بڕەکەی 150 هەزار دینارە سوود مەند ببن، کە تا ئێستا لە سنووری دهۆک ئەو دەرچووانە مووچەی 4 مانگیان وەرگرتووە و تەنیا هی دوو مانگیان ماوە کە بدرێتێ، پاش ئەو دوو مووچەیە ئێمە ناتوانین هیچ مووچەیێکی تر بدەینە ئەو دەرچووانە ، ئێمە ئێستا هیچ دەرچوویێک وەرناگرێن تا ڕێنمایی نوێمان لە وەزارەتەوە بۆ نەیەت، ئێمەیش ئاگادار کراینەوە کە پاش دامەزراند چەند ڕێنمایێکی نوێ دەردەکەون بۆ ئەو دەرچووانەی بیمەی بێ کاری وەردەگرن و لەو کاتەوە دەست بە پێدانی بیمەی بێکاری دەکەینەوە."
Top