سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، كونسوڵی گشتی ئیمارات وێرای گه‌یاندنی سڵاوی خاوه‌نشكۆ شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و حاكمی ئه‌بوزه‌بی به سه‌رۆك بارزانی ، داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی خاوه‌ن شكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئیماراتی ئه‌بوزه‌بی راده‌ستی سه‌رۆك بارزانی كرد كه تایبه‌ت بوو به سه‌ردانی ئیمارات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ئاماده‌سازییه‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دواو رایگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵگه‌رییه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو ستایشی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كرد له هه‌موو بواره‌كاندا .
سه‌رۆك بارزانی به‌رێزه‌وه داوه‌تنامه‌كه‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی قبولكرد و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا ده‌كات و كار ئاسانیش بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بێت به تایبه‌تی له هه‌ر دوو بواری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا .