( بۆ ئەوەی ستراتیژی نیشتیمانی جێبەجێ بكرێ پێویستە ئاسایش بچێتە ناو دارشتنی نەخشە ڕێگا)

( بۆ ئەوەی ستراتیژی نیشتیمانی جێبەجێ بكرێ پێویستە ئاسایش بچێتە ناو دارشتنی نەخشە ڕێگا)
پەرلەمانتارێك: پێویستە بۆ داهاتوو ستراتیژێكی وامان هەبێت و ئاسایش بچێتە قۆناغی داڕشتنی نەخشە ڕێگاو گرتنەبەری تاكتیكە جۆراو جۆرەكان تا ستراتیژ جێبەجێ بكرێت

عومەر نورەدینی، ئەندام پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بایەخ و گرنگێتی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و چۆنیەتی پەسەندكردنی لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لە دیمانەیەكی (گوڵان) دەڵێ (پارساڵ لە لایەن پەرلەمانەوە یاسای ژمارە 4 بە ناوی یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەرچوێنرا تا بە پێی ئەو یاسایە ئاسایش بە دامەزراوەیی بكرێت، واتە بەیاسایی كردن و دامەزراوەیی كردنی ئاسایش بۆ قەوارەیەكی سیاسی وەك هەرێم، ئەوە لە پێناوی كۆتایی هێنان و نەهێشتنی پاشماوەی دوو ئیدارەیی زەروڕەتێك بوو، دواتر ئەم ئەنجومەنە ئەركەكانی دیاریكراون و بەرپرسە لە داڕشتنی ستراتیژی نیشتمانی تایبەت بە ئاسایش، لە زۆربەی وڵاتانی دیموكراتیدا هاوشێوەی ئەم ئەنجومەنە هەیە) .

نورەدینی گوتیشی (پێویستە بۆ داهاتوو ستراتیژێكی وامان هەبێت و ئاسایش بچێتە قۆناغی داڕشتنی نەخشە ڕێگاو گرتنەبەری تاكتیكە جۆراو جۆرەكان تا ستراتیژ جێبەجێ بكرێت، یەكەمین ئامانجی سەرەكی هەرقەوارەیەكی سیاسی بەر لە هەر شتێك ئاسایشە، ئەگەر بتوانی كۆمەڵگەیەك لاواز بكەیت ئەوە بە تێكدانی ئاسایشەكەی لاواز دەبێت، بەوەش هەموو پرۆسەكانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری پەكدەخرێن) .
Top