پەرلەمانتارێكی گۆڕان: ساڵێكی دیكە ناخایەنێ عێراق هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان

پەرلەمانتارێكی گۆڕان: ساڵێكی دیكە ناخایەنێ عێراق هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان
-پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا، حاكم شێخ لەتیف، باوەڕی وایە كە كەمتر لە ساڵێكی دیكە حكوومەتی عێراق هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان. هاوكات دەڵێت هەندێك وردەكاریی هەیە لەبارەی پەلاماردانی هەرێمی كوردستان لە لایەن عێراقەوە.
حاكم شێخ لەتیف، هەروەها گوتی \"بە داخەوە لە سایەی ڕژێمی نوێی عێراق، گەلی كورد هێشتا دڵنیابوونی وەرنەگرتووە كە ئەوەی سوپای عێراق بەسەر كوردی هێنا دووبارە نەبێتەوە.\""

ئەو بۆ هەفتەنامەی ڕووداو هەروەها ڕاشكاوانە دەڵێت ئەوەی كە ئێستا مالیكی دەیكات جیا نییە لە هەنگاوەكانی ڕژێمی بەعس، \""مالیكی كە ئێستا پەنا دەباتە بەر بەهێزكردنی سوپا بە مەبەستی سەپاندن و بەهێزكردنی ڕژێمەكەی خۆیەتی، پێم وایە ئەم حكوومە تەی ئێستا شەڕی سەربازی لەگەڵ كورد دەكات.\""

پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوەی گۆڕان هاوكات ئاشكرای كرد كە هەندێ وردەكاریی لایە لەبارەی چۆنیەتیی پەلاماردانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، بەڵام نەیدركاندووە.

ئەو ئاشكرای كرد كە ئەوەی دەیڵێت تەنیا خوێندنەوە و شیكردنەوەی خۆی نییە، كە حكوومەتی عێراق پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت \""ئەم قسانەم لە ئەنجامی هەندێ شتەوەیە كە لە بەغدا خۆم بینیومە و بیستوومە. من نازانم چ ڕۆژێك حكوومەتی عێراق لە ڕووی سەربازییەوە پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدات، بەڵام ڕەنگە ساڵێكی دیكە نەخایەنێت.\""

حاكم شێخ لەتیف، هەورەها ڕوونی كردەوە \""حكووەتی عێراق پێی وایە هەرێمی كوردستان زیاد لە دەستەڵاتی خۆی دەڕوات و دوو ئەوەندەی مافی خۆی وەرگرتووە و وەك خۆیان دەڵێن دەبێ ئەوە بوەستێندرێ.\"" ئەو هاوكات گوتی \""هەندێ شت هەن مەترسین و ناكرێ لە ڕێگەی ڕۆژنامەكانەوە باسی بكەم و ئەو مەترسیانەیش بە بزووتنەوەكەی خۆم(گۆِڕان) دەڵێم.\"""
Top