وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سه‌ردانی په‌رله‌مانی هولندی كرد

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سه‌ردانی په‌رله‌مانی هولندی كرد
ئێواره‌ی دوێنێ ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سه‌ردانی په‌رلمانی هوڵندی كرد و له‌لایه‌ن دوستی كورد هاری فان بومل ئه‌ندامی په‌له‌مانی هوڵندی و جالاكوانی بواری مافی مروڤ پێشوازی لێكرا
له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی و هه‌ژار هاشم به‌رێوه‌به‌ری نووسینكه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان كه‌ هاورێیه‌تی وه‌زیریان ده‌كرد ،هاری فان بومل ویرای به‌خێر هێنانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان كرد وتیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نێك له‌و هه‌وڵانه‌ی بوَ پشتیوانی كردنی كه‌لی كوردستان داویه‌تی و رایگه‌یاند كه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بو كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد ئاشنا بووه‌ و ده‌بێته‌ په‌یامبه‌ری ئه‌و ئیش و ئازارانه‌ی كه‌ كورد دیویه‌تی له‌ هوڵندا و هه‌موو دونیا و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان بوَ دامه‌زراندنی مونومینتی هه‌ڵبجه‌ له‌ لاهای ئه‌نجامی ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانشی ده‌خاته‌ كار بوَ زیاتر پشتیوانی كردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بوَ ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه‌ وێیرای به‌ گرنگه‌وه‌ نرخاندنی هه‌موو هه‌وڵ و كاره‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بوَ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی كه‌لی كوردستان و پێی راگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا له‌ سه‌ر ئاستی ناوخوَی كوردستان و ده‌ره‌وه‌یش سه‌رقالی دروست كردنی ده‌سته‌یه‌كن بوَ ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان و داوای لێكرد كه‌ به‌شێك بێت له‌ به‌دی هێنانی ئه‌و ئاواته‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ته‌واوی خوَی بوَ پروَژه‌كانی وه‌زاره‌ت نیشاندا ، هاری فان بومل ئاماده‌یی خوَی بوَ پراكتیزه‌ كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌ربری و ئاماده‌یی خوَی نیشاندا به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ به‌شدار بێت له‌و ده‌سته‌یه‌ی بوَ ناساندنی جینوسایدی كوردستان پێك دێت و له‌ هوڵندا هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته‌ كار بوَ به‌دی هێنانی ئامانجی ئه‌م ده‌سته‌یه‌
شایانی باسه‌ بوَ ئه‌و هه‌وڵ و كارانه‌ی بوَ خزمه‌ت كردنی كه‌یسه‌كانی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ داویه‌تی له‌ كه‌لار باخجه‌یه‌ك به‌ناوی هاری فان بومل ناو نراوه‌ و له‌ ئیستادا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كار بوَ ئه‌وه‌ ده‌كات پشتیوانی بوَ دامه‌زراندنی مونومینتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لاهای ده‌كات و خه‌ریكی كوَكردنه‌وه‌ی ئیمزایه‌، تاكو ئیستا دووجار سه‌ردانی كوردستانی كردوه‌ و جیگا زه‌ره‌رمه‌نده‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی له‌ نزیكه‌وه‌ به‌سه‌ر كردوَته‌وه‌.
Top