سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مریكی ده‌كات
له دانیشتنێكدا ، راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سڵاوی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پاشان هه‌ر دوولا دوایین بارودۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و هه‌روا ئه‌و هه‌وڵه ده‌ستوریانه‌ی كه ئێستا له ئارادان بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له عیراق باسیان لێوه‌كرا.
راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خۆی به دۆستی نزیكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێ و پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ده‌كات و دژی به‌كارهێنانی توندوتیژی و میكانیزمی ناده‌ستورییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر بژارده‌یه‌كی گه‌لی عیراقیشه كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كاندا بێت و زۆر به باشیش له نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گات .
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی به راشكاوی باسی ته‌نگژه‌كه‌ی كرد و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ی كه واژۆكراون و رایگه‌یاند كه مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه مایه‌ی قبوڵكردن نییه و پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كاندا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه .
ئه‌مه‌و له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی داوای له راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد كه سڵاوی بگه‌یه‌نێته هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێڤ بایدنی جێگری.