پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به بۆنه‌ی كۆچی دوايی خوالێخۆشبوو دايكی د.به‌رهه‌م ساڵح
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوايى دايكى به‌ڕێزتانم پێ گه‌يشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشيم ئاراسته‌ى ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوده‌رد و هاوخه‌متانم. هيوادارم ئه‌مه دوايين كۆستى ئێوه و خانه‌واده‌كه‌تان بێت و خواى گه‌وره دايكى خوالێخۆشبووتان بخاته به‌ر دلۆڤانيى خۆى و به به‌هه‌شتى شاد بكات، دڵنه‌وايى و سه‌بووريش به ئێوه و هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت. انا لله وانا اليه را‌جعون.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
13ى حوزه‌يرانى 2012