سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی عیراق _ به‌ریتانیا ده‌كات
له دیدارێكدا ، خاتوو ئێما نیكڵسن وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی عیراق _ به‌ریتانیا دواو گه‌شاوه‌یی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیشی وه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه هاوبه‌شه‌كه‌یان دانا و هیوای خواست كه ئه‌م سه‌ردانه ببێته مایه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی فراوانتری هاریكاری ئابووری و بازرگانی له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی به‌ریتانیا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو بونیادنانی پرۆژه و كاراكردنی گشت كه‌رته‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان .
سه‌رۆك بارزانی سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه ئابووری و بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی روون كرده‌وه و كراوه‌یی تێكرای ده‌رگاكانی هه‌رێمیشی به‌ڕووی كۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌كانی به‌ریتانیادا دووپاتكرده‌وه و بوونی ئه‌نجومه‌نێكی واشی وه‌ك كه‌ناڵێكی دیكه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌ریتانیا هه‌ڵسه‌نگاند .
پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌رێوه‌چوو كه تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونتر كرانه‌وه.