کەرکووک.. تەقینەوەکانی بەردەم هەر دوو بارەگاکەی پارتی کوژراوێک و ٢٢ برینداری لێکەوتەوە

کەرکووک.. تەقینەوەکانی بەردەم هەر دوو بارەگاکەی پارتی کوژراوێک و ٢٢ برینداری لێکەوتەوە
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی روودانی سێ تەقینەوەوە کە دووانیان لە بەردەم بارەگای پارتیی دیموکراتی کوردستان روویاندا، بیست و دوو بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک ئەمنی کە بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاندووە، تەقینەوەی یەکەم لە بەردەم لیژنەی سەردەمی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی رەحیماوا بووە و ١٠ کەس بریندار بوون، دووەم تەقینەوەیش لە گەڕەکی پەنجا عەلی لەبەردەم ناوەندی سێی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە کە هاووڵاتییەک کوژرا و ١٢ کەسی دیکەیش بریندار بوون و زیانێکی ماددیی زۆریشی لیکەتووەتەوە.

هەر دوو تەقینەوەکە بە هۆی ئۆتۆمبێلی مینرێژکراوەوە بووە.
Top