ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران به بڕيار و ڕاسپارده‌كانيدا ده‌چێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران تايبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به بڕيار و ڕاسپارده‌كانى شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران كه تيايدا گشت ئه‌و بڕيار و ڕاسپاردانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوودا ده‌ركرا بوون؛ خرانه‌وه به‌ر باس و هه‌ر وه‌زاره‌تێك ڕاپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕيار و ڕاسپاره‌ده‌كانه‌وه خسته ڕوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ كارى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى دواى يه‌كخستنه‌وه‌يان تاتوێ كرا و وه‌زيرى دارايى و ئابوورى ڕايگه‌ياند كه دواى پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ت، ئێستا له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كار به يه‌ك ڕێنمايى ده‌كرێت و يه‌كخستنه‌وه‌كه به ته‌واوى كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆش، وه‌زيرى ناوخۆ ڕوونى كرده‌وه كه فه‌رمان كراوه به يه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌موو ڕێنماييه‌كان و كارى به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو فه‌رمانگه و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به يه‌ك ڕێنمايى كار بكه‌ن.
هه‌بوونى كوليتى كۆنترۆل له سه‌ر هێنانى داوده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان له ژێر چاودێرييه‌كى توند و وردى ته‌ندروستيدا، په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و داكۆكى له سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندروست به جۆرێك كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ر يه‌كه‌يان كارى خۆيان بكه‌ن و ده‌ست نه‌خه‌نه كارى يه‌كتره‌وه، تۆكمه‌كردنى سيسته‌مى دامه‌زراندن و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئاسته‌كانى خواره و چه‌ندين بڕيار و ڕاسپارده‌ى تر كه له كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوودا ده‌ركرا بوون، پێداچوونه‌وه‌يان بۆ كرا و داكۆكى له سه‌ر جێبه‌جێكردنيان كرايه‌وه.