لە مەرزی پەروێزخان تانكەرێكی نەوت هەڵگر دوای دهست بهسهرداگیرانی ون بووه
مافناس لە فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان، عەتا حەمە ساڵح، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گومركی گەرمیانەوە ئاگاداركراینەوە كە رۆژانی پێش 24/5/2012، لە مەرزی پەروێزخان ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر تایبەت بە سووتەمەنی له جۆری ڤاڵڤۆ كە ویستراوە ئاودێوی وڵاتی ئێران بكرێت، دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر بە نووسراوی فەرمی ئەو تانكەرە ئاراستەی بنكەی پۆلیسی گومركی مەرزەكە كراوە، بەڵام دواتر لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبیلەكە له شوێنهکه راگوێزراوه.
عەتا حەمە ساڵح، گوتی: بۆ ئەو مەبەستە لە دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین سكاڵایان ە لە سەر پۆلیسی گومگركی مەرزەكە تۆماركردووه و داوایان كردووە ئەو كاتەی ئۆتۆمبیلەكە راگوێزراوه، ئهو ئەفسەر و پۆلیسانهی لە دەوامبوونە دەستنیشان بكرێن و رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.
جێی ئاماژەیە لە بەر ئەوەی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و پارچەكانی لە وڵاتی ئێران نرخێكی زۆر دەكات، بە بەردەوامی هەوڵدەدرێت ئهم جۆره ئۆتۆمبێلانه لە هەرێمی كوردستانەوە ئاودیوی ئەو وڵاتە بكرێن و تا ئێستاش لە مەرزی پەروێزخان بە سەدان پارچە و كەولوپەلی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر دەستیان بەسەرداگیراوە و دەیان هاوڵاتیش بە تۆمەتی قاچاخیكردن دەستیگر كراون.