نێچیرڤان بارزانى: دوو ده‌روازه‌ى تر‌ى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا ده‌كرێنه‌وه
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كورته باسێكى له باره‌ى به‌شداریى خۆى و شاندى یاوه‌رى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له ئیستانبول پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: \"جارى یه‌كه‌مه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان ده‌كرێت\""
نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه توركیا خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا فراونتر بكات و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له دیداریدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان – ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، پرسى سنووره‌كان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت و پاڵاوتنى نه‌وت له وێستگه‌كانى توركیا و هێنانه‌وه‌ى به‌رهه‌م و لێكه‌وته‌كانى نه‌وت بۆ هه‌رێمى كوردستانیان؛ تاتوێ كردووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولادا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:\""بڕیار درا كه دوو ده‌روازه‌ى تر‌ى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا بكرێنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ى داهاتوو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى هه‌ردووو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى توركیا كۆ ده‌بنه‌وه\""
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا نێچیرڤان بارزانى باسى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ دابینكردنى كاره‌با و سووته‌مه‌نى بۆ ناوچه دابڕاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گوتى:\""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى خۆى؛ ساڵانه بایى بڕى (500.000.000) پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار كاره‌با و سووته‌مه‌نى بۆ كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى تر دابین ده‌كات كه بڕیار بووه حكوومه‌تى به‌غدا له پاره‌ى پترۆدۆلاره‌وه بیداته‌وه به حكوومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه\"".
به‌رنامه‌ى تواناسازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو كه تیایدا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بودجه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى بۆ سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و گوتى:\""بودجه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى ده‌بێ بخرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و نابێ له سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بێت\"".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه \""پێویسته وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا خۆى وه‌رگرتنى قوتابیان له زانكۆكانى ده‌ره‌وه ڕێك بخات و له‌مه‌شدا پێویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌ر چاو بگیرێن و هه‌ر قوتابییه‌ك ئه‌و بواره بخوێنێ كه هه‌رێم پێویستى پێیه‌تى، نه‌ك هه‌ر قوتابییه‌ك به ویستى حۆى قبووڵێك له زانكۆیه‌كى ده‌ره‌وه بێنێت و حكوومه‌تیش بیخاته سه‌ر به‌رنامه‌ى تواناسازى\"". هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و پلاندانانیش ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ى كار له سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن و به پێى پێویستیى هه‌رێمى كوردستان بوارى خوێندن و پسپۆڕییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه قوتابیان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازیدا دیارى بكرێن.
پێداچوونه‌وه به یاساكانى كارى وه‌زاره‌ته‌كان و شێوازى كارگێڕیى حكوومه‌ت و پێدان و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به پارێزگاكان، لایه‌نێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه \""كاتى پێداچوونه‌وه هاتووه و ده‌بێ هه‌موو یاساكان و شێوازى كارگێڕیى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بگونجێن. ئیدى سه‌رده‌مى (كاتى) به سه‌ر چوو و ده‌بێ شێوازى كارى حكوومه‌ت ڕێك بخه‌ینه‌وه\"".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا كه دوو لیژنه بۆ پرۆسه‌ى پێداچوونه‌وه پێك بهێنرێن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار درا یاساى پارێزگاكان هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مان و ئه‌رێ بكرێت، تا كارى پێ بكرێت و ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به پارێزگان بدرێت، به جۆرێك زۆرترین ده‌سه‌ڵات بدرێته پارێزگاكان و كه‌مترین ده‌سه‌ڵات لاى وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بمێنێته‌وه.
دانانى سه‌ندووقێك بۆ ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه له پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ى سه‌ندووقه‌كه بۆ دروستكردنى خانوو بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت، هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ چاودێرى و كۆنترۆلكردنى ڕێگه‌بانه‌كان و ڕێگه‌گرتن له سه‌رپێچى و هه‌ڵگرتنى بار و قورسایى زیاتر له ڕێژه‌ى ڕێگه‌پێدراو، هه‌وڵدان بۆ به‌جووتسایدكردنى ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان، هاندانى دامه‌زرانى تاقیگه‌ى بیناسازیى ئه‌هلى به مه‌رجێك له ژێر چاودێریى حكوومه‌تدا بێت، چه‌ند بڕیارێكى تر بوون كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا په‌سند كران."