جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ د.عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ د.عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد
ئه‌مرۆ6/6/2012 له‌ هه‌ولێر عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و وه‌فدێكی هاورێی.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراق و كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ روبه‌روی عێراق بۆته‌وه‌ كرا و هه‌ردولا هاورابون له‌سه‌ر رێكخستنی نێو ماڵی كوردی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌رانه‌به‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستورو به‌رژوه‌ندی باڵای خه‌ڵكی عیراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا ته‌ئكید له‌ پێویستی پێكه‌وه‌ كاركردن و گیانی یه‌كتر قبوڵ كردن و ولانانی ناكۆكیه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی عێراق، سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش باس له‌گرنگی یه‌كریزی و یه‌كده‌ستی خه‌ڵكی كوردستان كرا.
Top