سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌كات
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 4/6/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئه‌مینداری گشتی یه‌كیه‌تی زانایانی جیهانی ئیسلامی و شاندێكی یاوه‌ری .

له‌ دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و هه‌ر دوولا یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستانیان وه‌ك زه‌رووره‌تێك دووپاتكرده‌وه‌ . هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی باسی ئه‌و پرۆژانه‌ی كرد كه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌نیازه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێیان بكات و سه‌رۆك بارزانی _ش پشتگیری خۆی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ راگه‌یاند.
Top