كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا د. دیندار زێباری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سازكردنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌و رۆڵی UN له هه‌رێمی كوردستان به گرنگی وه‌سفی كرد و ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ یۆنامی له هه‌رێم ده‌ڕبری له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سازكردنی ئه‌م كۆبونه‌وه به‌رفراوانه و ستایشی رۆڵی UN كرد له بواری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه باسی له پێكهاته‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كار‌و چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانگه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی فه‌رمانگه كرد وه‌ك به‌رچاوروونیه‌ك بۆ ئاژانسه‌كانی UN.
فه‌لاح مسته‌فا گووتی: له ئاكامی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به UN، بایه‌خێكی زۆر دراوه به بینا كردنی تواناكان له گشت بواره‌كان و خۆشحاڵ بوو كه‌وا UN به‌هه‌مان شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یه. هه‌روا گووتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له پێناو داڕشتنی میكانیزمی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی هاوبه‌ش و ئه‌و راستیه كرده‌وه كه‌سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ده‌بێت. به‌پێی یاسای وه‌زاره‌ت كه له په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌رچووه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و باسی بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم.
دواتر سۆكۆل كۆندی به‌رپرسی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگراتووه‌كان له هه‌رێم له په‌یڤێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل ئاژانسه‌كانی سه‌ر بهUN و ته‌كیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و سازكردنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌شی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد.
سۆكۆل گووتی: له‌به‌ر جێگیری باری ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی هه‌رێمی كوردستان بڕیارمان داوه زۆربه‌ی ستافی یونامی له هه‌ولێری پایته‌خت كۆبكه‌ینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی زیاتر فراوانكردنی بازنه‌ی كار و به‌رنامه‌كانمان له هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهوكیش باره‌گای تایبه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر به‌رپرسی ئاژانسه‌كان و نوێنه‌رانی UN پوخته‌یه‌كیان له كار‌و چالاكیه‌كانیان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و چالاكیه‌كانیان له هه‌رێم.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌ك كرد و خۆشحاڵ بوو به‌و تێڕوانینه‌ی كه هه‌یانه بۆ كاركردن له نزیكه‌وه و هاوبه‌شی كردن له زانیاری و ئه‌و ڕۆله‌ی ده‌یگێڕن بۆ بونیاتنانی تواناكان و په‌ره‌پێدانی مرۆیی.