سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی بریتانیا له‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی بریتانیا له‌ عیراق ده‌كات
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3/6/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز مایكل ئارۆن باڵیۆزی بریتانیا له‌ عیراق به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.

له‌ دیدارێكدا ، باڵیۆزی بریتانیا له‌ عیراق سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك بارزانی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ عیراق هه‌میشه‌ هاوكاری بووه‌ و ده‌ستخۆشیشی لێكرد بۆ پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه‌ له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره‌ و ده‌ستكه‌وتی باشتر بهاوێژێ‌ .

له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بریتانیای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ پێی سپێردراوه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ڕووبه‌رووی بونه‌ته‌وه‌ تاوتوێكردو هاوڕاش بوون له‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بریتانیا و هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ به‌ره‌و زیاتر گه‌شه‌كردن بچێت.
Top