هاوپەیمانیی كوردستان: یەكگرتووین و پابەندین بەهەر بڕیارێكی تاڵەبانی و بارزانی

هاوپەیمانیی كوردستان: یەكگرتووین و پابەندین بەهەر بڕیارێكی تاڵەبانی و بارزانی
گۆتیاری لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند، هاوپەیمانیەتییەكەیان یەكگرتووە و هەموو ئەندامانی پابەندی هەر بڕیارێكی تاڵەبانی و بارزانی دەبن و ئاماژەی كرد، پەنابردن بۆ وەرگرتنەوەی متمانە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رێوشوێنی دیموكراسی و دەستوروین پێویست ناكا كەس لێیان بترسێ.

موئەیەد تەیب بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، هاوپەیمانیی كوردستان بە هەردوو پێكهاتەكەیەوە (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكەتیی نیشتمانیی كوردستان) یەكگرتوون و هەموو ئەندامانیان پابەندی هەر رێنوێنییەك و بڕیارێكی تاڵەبانی و بارزانین و ئاماژەی كرد، ئەو قسانەی باس لە بوونی ناكۆكی لە نێوان پێكهاتەكانی لیستەكە دەكەن بەهۆی تەنگژەی سیاسیی ئێستە، دوورە لە راستییەوە.

زیاتر گوتی، پەنابردن بۆ وەرگرتنەوەی متمانە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، رێوشوێنی دیموكراسی و دەستورین و لە هەموو سیستەمە دیموكراسییەكان كاری پێ كراوە و پێویست ناكا گەلی عێراق لێیان بترسێ بەو پێیەی دەبێتە مایەی پشێوی و شەڕی ناوەخۆیی.

ئێستە هەریەك لە رەوتی سەدر و لیستی عێراقییە و لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە وتوێژەكانیان لە هەولێر بەردەوامن بەمەبەستی چارەسەركردنی تەنگژەی وڵات كە یەكێك لە شیمانەكانی وەرگرتنەوەی متمانەیە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی كۆكردنەوەی 164 دەنگە لە پەرلەمان بۆ ئەو كارە.
Top