به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له عیراق كۆبووه‌وه
شاندی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن باسیان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی ژاپۆن كرد كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد كه بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی خولێكی پیشه‌یی راهێنان بۆ لاوان و ده‌رچووانی زانكۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی یونسكۆو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری له نێو گه‌نج و لاوانی هه‌رێمی كوردستان.
شاندی میوان ویستی وڵاته‌كه‌یان خسته‌ڕوو بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكان و یارمه‌تی دانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی وڵاتی ژاپۆن بۆ عیراقی ته‌رخان كردووه. هاوكات سوپاسگوزاری خۆیان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگیری و ئاسانكاریانه‌ی به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان پێش كه‌شی ده‌كات.
فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی ژاپۆن كرد‌و گووتی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان هه‌وڵێكی گرینگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و ئاشنا كردنی لاوان به كار‌و پیشه‌ی سوودبه‌خش. به‌رێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، هیوای خواست شاندی میوان هانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتی ژاپۆن بده‌ن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم و به‌شداری كردنیان له كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر گرینگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن، هاوكات هانی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی ژاپۆنی دا تا بوونیان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت و به‌شداری له پیشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن و كاڵاكانی خۆیان نمایش بكه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا شاندی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن ئاماژه‌یان به باری سه‌قامگیری هه‌رێم و ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه. هاوكات ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ كاركردن له نزیكه‌وه له بواره‌كانی بازرگانی و پێداویستی پزیشكی و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و كشتوكاڵ.
له كۆتایدا هه‌ردوولا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان دووپات كرده‌وه و په‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكاریه‌ك به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی حكومه‌تی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان.