کۆتایی ھەفتەی داھاتوو لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی پڕۆژە یاسایی بودجە ئاراستەی پەرلەمان دەکات
بڕیاردەری لیژنەی دارایی وئابووری لەپەرلەمانی کوردستان\"محەمەد دلێر مەحمود\""لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبێت بودجە لەماوەی مانگێدا ڕاپۆرتەکەی لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و بەو پێیە دەبێت تاکو شەشی مانگ ڕاپۆرتەکە ئامادە بکرێت و دەبێت ئێمە ئێوارەی شەشی مانگ ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەین ئیدی ئەوکات سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆی ھەیە دوای بخات یاخود ڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەسەر بکرێت\"".
گووتیشی:\""تاکو ئێستا پانزە لیژنە ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ئاراستەی لیژنەکەمان کردوەو ئەوانەشی ڕاپۆرتیان ئامادە نەکردوە ئێمە لە ڕاپۆرتە گشتیەکەدا دەنووسین ڕاپۆرتیان ئامادە نەکردووە\"".
ئاماژەیدا:\""ئێوارەی شەشی مانگ پێویستە ڕاپۆرتی خۆمان بنوسین و لەگەڵ ڕاپۆرتی گشتی خۆماندا ڕاپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانیش ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین\""."