فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له باڵیوزی وڵاتی سلۆڤاكیا له عیراق كرد
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز میلۆسڵاڤ نات ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی دستپێكردنی قۆناغێكی تازه له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه، رایگه‌یاند پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی فه‌خری وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراڵ و هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا باسیان له چونیه‌تی پته‌وه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سلۆڤاكیا كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و گه‌لی سلۆڤاكیا بگه‌یه‌نێ.
باڵیوزی سلۆڤاكیا له عیراق ئاماژه به‌و پرۆتۆكۆڵه كرد كه به‌ڕێز هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیداڵ له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیمزای كردووه سه‌باره‌ت به به‌رفراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان عیراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌م باره‌یه‌وه گووتی: وڵاتی سلۆڤاكیا به پشت به‌ستن به‌م پرۆتۆكۆڵه هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بونیاد بنێت.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا وێڕای به‌خێرهێنانی باڵیۆزی سلۆڤاكیا له عیراق، گووتی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتی سلۆڤاكیا ده‌كات كه ده‌خوازێ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێبدات. هه‌روا گووتی: هیوادارم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی سلۆڤاكیا ببێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا له ته‌واوی بواره‌كان دا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گووتی هه‌رێمی كوردستان له قوناغی گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌و ده‌رفه‌تی كاركردن له ته‌واوی بواره‌كاندا هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسا و رێسای پێویستی بۆ كار‌و وه‌به‌رهێنان و ئاڵۆگۆری بازرگانی مسۆگه‌ر كردووه. هیوادارین كۆمپانیاكانی وڵاتی سلۆڤاكیا بتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.