ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بازرگانیکردنی لە فەرمانبەران قەدەغە کرد
به‌پێی نووسراوی ژماره 430 كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌نجامدانی كاری بازرگانی، دامه‌زراندنی كۆمپانیا و بوون به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیاكاندا پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ئه‌و نووسراوه كه دوای نووسراوێكی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردووی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نووسراوه، تێیدا هاتووه كه بڕیاردراوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی لێپرسراوە‌تییان هه‌یه، به‌ڵێننامه له فه‌رمانگه‌ی دادنووسی پڕ بكه‌نه‌وه كه ئه‌و كارانه ناكه‌ن.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕايگه‌یاند \"به‌پێی یاسا كه له هه‌موو وڵاتانی دنیا په‌یڕه‌و ده‌كرێ، نابێ وه‌زیر، بریكار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له هه‌ر ئاستێكدا بن كاری بازرگانی بكه‌ن یان ده‌بێ ده‌ست له كاره حكوومییه‌كه‌ی بكێشێته‌وه یان نابێ هیچ كارێكی بازرگانی ئه‌نجام بدا.\""
زیاتر گوتى \""كاركردنی هه‌ركه‌سێك كه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت بێ، لادانه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه\"". "