گەشتوگوزارى هەرێم بەشدارى لە کۆنفرانسى وڵاتە گەشتیاریەکانى جیهان دەکات
بەڕێوەبەرى گشتى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم ، مەولەوى جەبار، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند، \"ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن ئەو رێکخراوەوە بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگهێشت کراین، بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکى سێ کەسیمان ناردووە و بڕیارە ئەمڕۆ لەو کۆنفرانسە بەشدارى بکەن.
گوتیشى، لەو کۆنفرانسە باسى تەوەرەکانى تایبەت بە کەرتى گەشتیارى دەکرێت و کێشەو کەموکورتى و هۆکارەکانى بەڕێوە پێشچونى باسى لێوە دەکرێـت.
بەڕێوەبەرى گشتى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم دەلڕێ: بە نیازن لە و کۆنفرانسەدا وەفدەکەیان بە رەسمى داواى ئەندامبوونى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم لەو رێکخراوە بکات، مەرج و رێنماییەکانیان وەردەگرین و هەوڵدەدەین لە داهاتوودا دۆکیۆمێت و بەڵگە و بابەتى تایبەت بەو بوارە ئامادە بکەین و پێشکەشى بکەین.
بە وتەى مەولەوى جەبارى بوونى دەستەى گەشتوگوزار بە ئەندامى ئەو رێکخراوە پاڵپشتیەکى مەعنەوى و مادى بۆ گەشتیارى هەرێم دروست دەکات و هەنگاوەکانى بەرەو پێشەوەچوونى کەرتەکە خێرا تر دەکات."