یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی ئەنادۆڵی توركیا پڕۆتۆکۆڵی هاوبهشیان واژۆ کرد
ئەو پرۆتۆكۆلە لە میانەی كۆبونەوەی زیاتر لە 45 هاوردە و هەناردەكاری كوردستان و توركیا و بەئامادەبونی \"سایر ئەربیل\"" راوێژكاری بازرگانی كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر و لەلایەن \""شێخ مستەفا عەبدولرەحمان\"" سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و \""ئەحمەد قارەمان\"" سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی ئەنادۆڵی توركیا واژۆكرا .
شێخ مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن رایگەیاند:\""ئەم پرۆتۆًكۆلە دەبێتە پردێكی تری پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەنادۆڵی توركیا كە ببێتە چاودێرێك لەسەر مامەڵە و گرێبەستە بازرگانیەكانی نێوان بازرگانانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا\"".
هاوكات ئەحمەد قارەمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی ئەنادۆڵی توركیا ئاماژەی بەوەدا :\"" گەشبین بەو پرۆتۆكۆلە و كارە ئابووریەكانی داهاتووی نێوان هەردوولا و هەوڵ ئەدەین بەدڵسۆزیەوە بەدواداچون لەسەر پرۆژە و كارە بازرگانیەكان بكەین تاوەكو جێدەستمان دیاربێت لە هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاوەدانی لە كوردستاندا\""."