گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی: لێدوانه‌کانی ئه‌لمحه‌ممه‌داوی زه‌وینه‌سازیی هێرش بۆسه‌ر باره‌گاکانی حزبه‌ کوردستانییه‌کانه‌

گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی: لێدوانه‌کانی ئه‌لمحه‌ممه‌داوی زه‌وینه‌سازیی هێرش بۆسه‌ر باره‌گاکانی حزبه‌ کوردستانییه‌کانه‌
دوای هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ \"حلـلە‌\"" و \""دیوانیه‌\""، رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ئه‌مڕؤ سێشه‌ممه‌، له‌ زمان ئازاد جوندیانی گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییەوە، بڵاوی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک وه‌ک تاوانباری ئه‌م هێرشانه‌ نه‌ناسراوه‌، به‌ڵام وته‌کانی \""ئه‌ڵمحه‌ممه‌داوی\"" بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌نجام بدرێن.


جوندیانی، گوتی: ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌ر له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌، پێویسته‌ له‌م کرده‌وانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ بێڵایه‌ن‌بوونی خۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان و یه‌کێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق بسه‌لمێنێت، ئه‌لمحه‌ممه‌داوی خۆیه‌تی.

گوته‌ببێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی، له‌ به‌شێکی لێدوانه‌که‌یدا، هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌ڵمحه‌ممه‌داوی به‌ سه‌ره‌تای سیاسه‌تێکی ترسناک له عێراقی ئێستادا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئه‌م سیاسته‌ نه‌ک ته‌نیا یه‌کێتیی نیشتمانی و حزب و ریكخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌خاته به‌رده‌م‌ به‌ر به‌رپرسارێتییه‌وه‌، به‌ڵکو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و فڕاکسیۆنه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌می به‌رپرسارێتییەوە.

\""ئه‌بوعه‌بدوڵلا محه‌ممه‌داوی\""، گوته‌بێژی فەرمیی فه‌وجی نۆی سوپای به‌ده‌ر، هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردانی دانیشتووی به‌غدا و ناوچه‌ عه‌ره‌بنیشنه‌کان کردبوو و گوتبووی پێویسته‌ کورده‌کان ئه‌م ناوچانه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان جێ بهێڵن."
Top