سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ بوداپستى پایته‌ختى هه‌نگاریا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ بوداپستى پایته‌ختى هه‌نگاریا
دواى كۆتایی هاتنى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ بوداپستى پایته‌ختى هه‌نگاریا .

به‌ گه‌ییشتنى له‌ لایه‌ن جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاریا (هۆڤارى یانۆش) و باڵیۆزى عێراق له‌ هه‌نگاریا ( قاسم عه‌سكه‌ر حه‌سه‌ن) پێشوازیى گه‌رمى لێكرا . بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره‌ به‌رپرسانى دیكه‌ و داموده‌زگاكانى هه‌نگاریا ده‌ستپێبكات .
Top