كۆمیته‌ی بابلی یەكێتی نیشتیمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه روبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی بووه‌وه
وتیشی: هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه‌و پێشیان راگه‌یاندوین كه پارێزگاری له خۆتان و ماڵه‌كانتان ده‌كه‌ین، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆرباش بووه له‌گه‌ڵماندا، جێگری لێپرسراوی كۆمیته‌ی بابل ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ناوی خۆیان ناوه رۆڵه‌كانی عیراقی تۆمه‌تباركرد به‌و هێرشه به‌هۆیئه‌وه‌ی كه له پێشوتردا عه‌باس محه‌مداوی هه‌ڕه‌شه‌ی له هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.