سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانیی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه
له كوبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و هاوكات ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌یی بۆ ئه‌مریكا ڕوونكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى كوردستان ووتى ( بارودۆخى ناوخۆیی هه‌رێم ڕۆژ له دواى ڕۆژ پێشكه‌وتووتر ده‌بێت و له ڕووى ئابوورییه‌وه گه‌شاوه‌تر ده‌بێت , په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان به باشترین شێوه كارى خۆیان ده‌كه‌ن , ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانره‌وا و هێزى ئۆپۆَزسیۆن هه‌ن كه هه‌ردوولا جێگاى شانازیی هه‌موومانن , كاتێكیش هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك گه‌یشته سه‌ر چاره‌نووسی كوردستان و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌وا هه‌موومان له‌یه‌ك سه‌نگه‌رداین , ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌رۆك وه‌سفى كرد,بۆ تێكراى گه‌له‌كه‌مان گه‌وره‌ترین شانازییه .
سه‌باره‌ت به بارودخى عێراقیش سه‌رۆك بارزانى ووتى ( به‌داخه‌وه عێراق له‌قه‌یرانێكى جددى دایه و سیستمى به‌رێوه‌بردنیشى , به‌ره‌و تاكره‌وى ده‌ڕوات و بنه‌ماكانى دیموكراتیه‌ت و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ش له مه‌ترسیدایه و ده‌ستورى هه‌میشه‌یی ووڵاته‌كه‌ش ڕۆژانه پێشێل ده‌كرێت ) .
بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداش سه‌رۆك ووتى ( له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له به‌غدا كێشه‌ى دیمو‌كراتى و شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌لات و به‌ڕێوه‌بردنى ووڵاتمان هه‌یه كه له ڕاستیدا كێشه‌ى هه‌موو عێراقییه‌كانیشه ) بۆ هه‌رێمى كوردستانیش سه‌رۆك ووتى ( كێشه‌كانى مادده‌ى 140 و ته‌وره‌ى پێشمه‌رگه و بودجه‌ى هه‌رێم و یاساى نه‌وت و غاز , كێشه نه‌ته‌وه‌ییكانى ئێمه‌ن و تا ئیستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به هیچ جۆرێكیش سازشیان له‌سه‌ر ناكرێت) بۆ چۆنێه‌تى چاره‌سه‌كردنیشیان سه‌رۆك ووتى ( ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌رى بۆ تێكڕاى ئه‌و كێشانه ده‌ستنیشانكردووه و ئه‌گه‌ر ده‌ستوورى جێبه‌جێ بكرێت , ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێ , خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به‌لاوه بنرێت , ئه‌وا قه‌یرانى سیاسی له عێراق قووڵتر ده‌بێت و یه‌گكرتووى عێراق هیچ ووتایه‌كى نامێنێ ) .
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌رى قه‌یرانى عێراق سه‌رۆك ووتى ( كاتێك كه گه‌ڕاینه‌وه داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى تێكراى سه‌ركرده عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕتى كیشه‌كان ده‌ده‌ین , هیوادارین له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین , چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كه‌دا به‌غدا هاوكار نه‌بێت , ئه‌وا ئێمه بۆ ڕاى گه‌لى خۆمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه و چیتر تواناى چاوه‌ڕێ كردنمان نه‌ماوه .
له‌ڕوونتر كردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كانیشیدا , سه‌رۆك بارزانى ووتى ( عیرَاقى تازه له‌سه‌ر شان و به خوێنى گه‌لى ئێمه بونیادنرایه‌وه , ئامانجیشمان عێراقێكى دیمو‌كراتى فیدڕاڵى فره‌یی بووه , لاى ئێمه عه‌قڵیه‌تى دیكتاتۆرى قبوڵ ناكرێت , هه‌ر كاتێك ده‌ستوور به‌لاوه‌نرا و ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردنى دیمو‌كراتى و شه‌راكه‌تى نیشتمانى راسته‌قینه له‌ناوبرا , ئه‌وا گه‌لى كوردستان بریارى خۆیی ده‌بێت ).
له‌به‌رده‌وامى ووته‌كه‌یدا بۆ ڕه‌وه‌ندى كوردستانى نیشته‌جێی ئه‌مریكا سه‌رۆك بارزانى له سه‌ردانه‌كه‌یی بۆ ئه‌مریكا دووا و ووتى ( سه‌ردانى ئێمه له‌سه‌ر بانگهێشتى ڕه‌سمى حكومه‌تى ئه‌مریكا بوو كه تیایدا سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێف بایدنى جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى ئه‌مریكا و چه‌ندین به‌پرسی دیكه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكامان بینى , به‌راشكاوى هه‌ڵوێستى خومانمان بۆ ئێستا و ئاینده‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێڕاگه‌یاندن ) .
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆكانیش سه‌رۆك ووتى ( كێشه‌كانى دیمو‌كراتى و شه‌راكه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و سیستمى حوكمڕانى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ێمى كوردستان كه مادده‌ى 140 و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و بودجه‌ى هه‌رێم و یاساى نه‌وت غاز دیاریترینیانن , به ئیداره‌ى ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند ) .
له شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسێیانه‌شدا سه‌رۆك ووتى ( بۆ سه‌رۆك و ئیداره‌ى ئه‌مریكامان ڕوونكرده‌وه كه ئێمه عێراقێكى دیمو‌كراتى و فیدراڵى و فره‌یی و ده‌سه‌ڵاتێكى به‌ڕێوه‌بردنى نیشتیمانیمان ده‌وێت كه شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه له حوكم و به‌شدارى هه‌مووان له دروستكردنى بڕیار بنه‌ماكانى بێ و ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی ووڵاته‌كه كارى پێبكرێت نه‌ك عێراقێكى مه‌ركه‌زى و سیستمێكى تاكڕه‌وى كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌لى كوردستان سیستمێكى له‌وجۆره له عێراقدا ره‌تده‌كاته‌وه ).
بۆ هه‌ڵوێستى سه‌رۆك و ئیداره‌ى ئه‌مریكاش سه‌رۆك بارزانى ووتى ( سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و ته‌واوى ئیداره‌ى ئه‌مریكا , ته‌ئكیدیان له بۆچوونه‌كانى ئێمه كرده‌وه و پاڵپشتى خۆیانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراقێكى دیمو‌كراتى و فیدراڵى فره‌یی یه‌كگرتوو دووپاتكرده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن له ده‌ستوور و شه‌راكه‌تى نیشتیمانى و به‌شدارى تێكڕاى پێكهاته‌كان له حوكم , به‌ڕێوه‌ببرێت ) .
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئیقلیمى سه‌رۆك بارزانى ووتى ( په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكان په‌یوه‌ندییه‌كى ئیجابیه , ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كترى , مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ین و ده‌ستى برایه‌تى بۆ هه‌مووان درێژ ده‌كه‌ین , به‌ڵام سه‌پاندنى بڕیار و بۆچوون لاى هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت , قبوڵ نیه و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه ) .
بۆ دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كوردیش سه‌رۆك ووتى ( كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه جا له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت , بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یشمان , له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى هێزدا نین جا هه‌ر لایه‌نێك په‌یڕه‌وى بكات , به‌ڵكو بۆ هه‌ر كار و هه‌نگاوێك كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتى و لێك تێگه‌یشت دامه‌زرا بێت , پاڵپشتى و پشتیوانیمان بێ سنووره ).
سه‌باره‌ت به بارودۆخى سوریاش سه‌رۆك بارزانى ووتى ( كێ له‌گه‌ڵ ماف و داخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا بێت , پاڵپشتى لێده‌كه‌ین , به‌ڵام هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر كوردان جێگاى قبووڵ نیه , به‌ڵكو به‌رگرى كردن له كورد , به ئه‌رك و ئه‌وله‌وویه‌تى خۆمان داده‌نێین ) .
بۆ ئاینده‌ى كورد و دۆزه سیاسییه‌كه‌سی سه‌رۆكى كوردستان ووتى ( خوا ئێمه‌ى وه‌ك كورد دروستى كردووه , ماف و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشمان سروشتیین , هه‌موو هه‌ولێكیشمان به‌دیهێنانى ئه‌و مافانه‌ن , ڕۆژێك هه‌ر دێت كه به خه‌ون و ئامانج و ته‌واوى مافه‌كانمان ده‌گه‌ین , تا ئه‌و ڕۆژه ته‌نیا داواكارى من له كورد , یه‌ك ڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى و یه‌ك سه‌نگه‌رییه ).
ووته‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌لایه‌ن ڕه‌وه‌ندى كوردستانى نیشته‌جێی ئه‌مریكاوه , به چه‌پڵه‌ڕێزانێكى گه‌رم , پێشوازى لێكرا , پاشان له گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا , ئاماده‌بووانى كۆبونه‌وه‌كه , ئازادانه پرسیار و سه‌رنجه‌كانى خۆیانیان بۆ سه‌رۆك بارزانى خسته‌ڕوو , سه‌رۆكیش وه‌ڵامى تێكراى پرسیار و سه‌رنجى ئاماده‌بووانى دایه‌وه و چه‌ندین دۆسێیه و بابه‌تى هه‌نووكه‌یی و ئاینده‌یی ڕوونتركرده‌وه ,
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا , قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتۆن به‌ناوى كوردستانیانه‌وه , سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد و خۆشحاڵى هه‌مووانى به‌سه‌ردانى سه‌رۆك بۆ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند .