حكوومه‌تی هه‌رێم: له‌ ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دارایی و ناوخۆ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌

حكوومه‌تی هه‌رێم: له‌ ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دارایی و ناوخۆ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وپێشمه‌رگه‌ و دارایی و ئابووری یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌.
عیماد ئه‌حمه‌د له‌ پاش به‌رِێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابنیه‌ی 7 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه‌، كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی په‌یوه‌ندار به‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان تاوتوێ كراوه‌.
هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران برِیاریداوه‌ به‌وه‌ی ده‌بێ له‌ ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتوودا هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، دارایی و ئابووری و ناوخۆ یه‌ك بگرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئه‌نجامدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانیش، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم سووره‌ له‌ سه‌ر به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه‌ برِیار وایه‌ له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
ده‌رباره‌ی پرسی بوودجه‌ش وتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵی كوردستان په‌سند ده‌كرێ و له‌وێشه‌وه‌ برِیاری ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ین.
Top