بارزانی پلانێكی دژبه كوردی له نێو سوپای عێراقدا ئاشكرا كرد
سه‌رۆك بارزانی، به ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق ڕێك ده‌خه‌ن، بهَڵكو كۆتایی به كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق بهێنرێت، دوور له هه‌ر موجامه‌له‌یه‌ك. \""له ئه‌گه‌ری ڕهتكردنهوهیشی له لایه‌ن مالیكییه‌وه یان به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی، ئێمه‌یش له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.\""
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بابه‌تگه‌لی پێوه‌ست به قه‌یرانی عێراق و هه‌رێمایه‌تییه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌ر له سێ ڕۆژ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیی بۆ ئێران ناردووه تاكوو كێشه‌ی عێراق بخاته به‌ر باس. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و له‌باره‌ی مافه‌كانی كورده‌وه، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریادا نه‌گه‌یشتووه به به‌ره‌نجامێكی ڕوون.
له‌و دیداره‌یدا كه ئهمڕۆِ بلاَو بووه‌ته‌وه، بارزانی ده‌ڵێت كه \""بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به وردی دیت و تێڕوانینی خۆمانمان خستووه‌ته ڕوو، به‌لامه‌وه زۆر گرنگه كه ناسنامه‌ی عێراق بزانم و كام عێراقیه كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟ هه‌ڵوێستیان له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا چییه، به‌مه‌یش گه‌یشتم به‌و به‌ره‌نجامه‌ی كه دڵنیابم له‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی و فیدڕاڵه. ئه‌وان (ئه‌مه‌ریكاییه‌كان) جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به كوردستان و گه‌لی كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌یش به لای منه‌وه بابه‌تێكی گرنگه.\""
مه‌سعوود بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ها بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات ده‌گێڕێته‌وه كه پێشنیازی كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كه دۆخی ئێستای عێراق گوزارشت له هه‌بوونی قه‌یران ده‌كات، به‌و واتایه‌ی كه ڕه‌گیان داكوتاوه، پێویسته چاره بكرێت. بۆ چارهكردنیشی پێویسته دۆستانی عێراق پشتیوانی بن، نه‌ك چاوه‌ڕێ بن له ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر ولاَتێكی دیكه بێت و چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه. \""له‌به‌ر ئه‌وه من پێشنیازم كرد كه بۆ ده‌ربازكردنی ولاَت له‌م قه‌یرانه سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆ ببنه‌وه، یان چاكسازیی دۆخه‌كه یانیش په‌نابردنه به‌ر ڕێگه‌چاره‌ی دیكه. چونكه مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای، شێوازی ئێمه نییه. عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیكتاتۆرییه‌ت، ده‌ستگرتن به هه‌موو جومگه‌كانی دهستهلاَتهكانهوه. به‌مه‌یش هه‌مووان په‌راوێز ده‌خرێن، سیسته‌می نوێ له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سیك هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ئه‌وه‌یش ده‌مێنێته‌وه له‌ژێر سایه‌ی به‌خششه‌كانی سه‌رۆكی نوێ‌دا ده‌ژی. ئه‌م نۆرمهیش له حوكمداری قبووڵ ناكرێت و شتێكی نه‌بووه. هه‌موومان تێكۆشاوین، هه‌موو عێراقییه‌كان تێكۆشاون و هێزه سیاسییه‌كان دژبه دیكتاتۆرییه‌ت و سه‌ددام حوسێن وه‌ستانه‌وه و قوربانیی زۆریان دا، به هیچ كلۆجێك نایشبێت ده‌ست به دهستهلاَتهوه بگیرێت.\""
بارزانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، له هه‌ولێر بێت یان جێگه‌یه‌كی دی، له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراقدا ده‌بێت و پێویسته به‌رپرسیارانه له دۆخی ئێستا بكۆڵرێته‌وه، نه‌ك موجامه‌له هه‌بێت و ناشبێت چاره‌یه‌كی كاتی و سڕكردنی كێشه‌كان پێڕۆ بكرێت، یان چاره‌یه‌كی ڕیشه‌یی و قووڵ، یانیش هه‌ریه‌كێك ڕێگه‌ی خۆی ده‌زانێت. ده‌بێت واده‌یه‌كی كورتخایه‌ن بۆ چاره‌ی كێشه‌كان دیاری بكرێت. \""له ڕاستیدا ئێمه له به‌ڵێن و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ماندوو بووین، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره جیددی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، ئه‌گه‌ر وهلاَمیش بۆ ئه‌مه نه‌بێت، قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێت.\""
هاوكات له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یشدا كه نووری مالیكی، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌رجدار ڕه‌ت بكاته‌وه، بارزانی ڕایگه‌یاند \""كۆبوونه‌وه ته‌نیا بۆ كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانه، ئه‌گه‌ر هاتوو مالیكی كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه ئه‌وا ئێمه‌یش ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و له حوكمدا بمێنێته‌وه. ده‌بێت ڕاشكاو بین؛ یان چاره‌كردنی دۆخه‌كه یانیش به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێك كه مایه‌ی قبووڵكردن نییه كه كه‌سێك ده‌ست به‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بگرێت و به ویستی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وانی دی په‌راوێز بخات، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانیش بمێنێته‌وه، ئه‌مه به هیچ كلۆجێك قبووڵ ناكرێت.\""
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه كه كێ له‌م ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی دهستهلاَتهوه له لایه‌ن مالیكییه‌وه به‌رپرسه، بارزانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقی تۆمه‌تبار كرد، ڕایگه‌یاند \""هێزه‌كان له مالیكی زیاتر به‌رپرسیاره‌تیی دۆخه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه. ئه‌وان (هێزه‌كان) بێده‌نگ بوون و مالیكیش هێدی هێدی چاوی له دهستهلاَت ده‌بڕی، ئه‌وان به شتی دییه‌وه سه‌رقاڵ بوون تاكوو دۆخه‌كه به‌م ڕۆژگاره‌ی گه‌یشت. ئێستا ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه، سه‌رۆكی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، حاكمی گشتیی سه‌ربازییه، وه‌زیری به‌رگرییه، وه‌زیری ناوخۆیه، به‌ڕێوه‌به‌ری موخابه‌راته، دواجاریش داوای له سه‌رۆكی به‌نكی نێوه‌ندی كردووه كه دامه‌زراوه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت. چ له دهستهلاَتهكان ماوه‌ته‌وه ئه‌و چاوی تێ نه‌بڕیبێت، ئه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت چۆن ده‌بێت؟\""
سه‌رۆك بارزانی، زیاتر ڕوونی كرده‌وه \""ده‌ستوور ڕێی داوه 5 تا شه‌ش فیرقه‌ی سه‌ربازی هه‌بێت و هه‌ر سه‌رۆك فیرقهیهكیش ده‌بێت متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، بهلاَم له جیاتی شه‌ش ئێستا شازده فیرقه هه‌ن، ئه‌مه جگه له هێزی تایبه‌ت كه هه‌ر هه‌موویشیان سه‌ر به سه‌رۆكی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، یان سه‌ر به مالیكین كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیی سوپایش ده‌كات، نه‌ك سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركان و هیچ به‌رپرسێكی دیكه‌ی سه‌ربازییش، ته‌نیا نووسینگه‌ی سه‌رۆكی گشتی نه‌بێت (مالیكی). با له په‌رله‌مان بپرسین ئه‌رێ هیچ یه‌ك له سه‌رۆكی فیرقهكان به‌پێی ده‌ستوور كه به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانه، دامه‌زراون؟ چ پێشێلكردنێك له‌مه زیاتر بۆ ده‌ستوور هه‌یه؟ مه‌ترسیدارتر له‌مه بیناكردنی سوپایه‌كه كه ته‌نیا سۆز(وه‌لا)ـیان بۆ ته‌نیا كه‌سێك هه‌بێت، ئه‌مه كاره‌ساته، له نێو سوپادا هه‌ن وه‌ها بیر ده‌كه‌نه‌وه كه له كاتی ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی نوێ و سه‌رده‌می، ئامانجیان وه‌ده‌رنانی كورده له هه‌ولێر و سهلاَحهددین، ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی سوپادا كه مالیكی تێیدا ئاماده بووه، باس كراوه.\""
بارزانی زیاتر له باره‌ی به‌رنامه و پلانی ئه‌وانه‌وه ڕایگه‌یاند كه \""زانیاریی وردم لایه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس كراوه كه به فڕۆكه‌ی (ئێف 16) و تانك و زریپۆش، كورد له هه‌ولێر وه‌ده‌ر ده‌نێن. جارێكی دیكه ده‌ڵێم ئه‌مه به ئاماده‌ییی مالیكی بووه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێ سنوور بۆ ئه‌مه دابنرێ، سنوور بۆ ئه‌و هه‌وڵه ترسناكانه دابنرێ دیكتاتۆرییه‌ت بینا نه‌كرێته‌وه.\""
-pna"