شەممە لە واشنتۆن مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرپرس و جێگر و كارگێڕ و ئەندام و ژمارەیەك لە كادرانی سنووری لقی 7ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەمەریكا و كەنەدا كۆبووەوە . لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا باس لە ئەرك و چالاكییەكانی پارتی لە ئەمەریكا و كەنەدا و چۆنیەتیی پێشخستنی كار و ئەركەكانیان و بەدەمەوەچوونی خواست و داواكارییەكانی كوردستانیان لە هەردوو وڵاتی ئەمەریكا و كەنەدا كرا . هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بۆچوون و ڕا سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە خرانە ڕوو، مەسرور بارزانی بە وردی رەوشی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پێگەی كورد و كوردستانی لە هاوكێشە ساسییەكان و رۆڵ و ئەركی داهاتوو و مامەڵەی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ بارودۆخەكان و پێشهاتەكان بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوە شیكردەوە .