نوێنه‌رێکی کورد: هه‌ڕشه له کورد یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌خاته ژێر مه‌ترسی

نوێنه‌رێکی کورد: هه‌ڕشه له کورد یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌خاته ژێر مه‌ترسی
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، کورد تاکو ئێستا به رێزه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب ژیاوه و هیچ که‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ڕه‌شه له کورد بکات و کورد خاوه‌ن هێزی خۆیه‌تی.

\"محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی عه‌ره‌ب له کورد به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: بوونی میلیشیا له عێراق که هه‌رجاره‌و هه‌ڕه‌شه له لایه‌نێک و وڵاتێک ده‌که‌ن، دژی ده‌ستووره و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.


محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج گوتی: له عێراقێکی نوێی دیموکراسی که له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی دامه‌زراوه، نابێت به‌و شێوازه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور قسه بکرێت، ده‌بێت قسه‌کانمان یاسایی بێت و هیچ که‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ڕشه له کورد بکات.


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م که‌سانه له قسه‌کانیان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه ئه‌وه کورد سکاڵایان دژی تۆمار ده‌کات و ده‌بێت هه‌موو کوتله سیاسییه‌کان ئیدانه‌ی بکه‌ن.


فه‌ره‌ج جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێت بزانن کوردیش لاواز نییه و خاوه‌ن سه‌نگ و هێزی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرن که کورد له هه‌ندێک شوێن ده‌سه‌ڵاتداره که عه‌ره‌بی تێدا ده‌ژیت، بۆ نموونه تاکو ئێستا له که‌رکوک کورد رێزی عه‌ره‌بی گرتووه و ده‌بێت ئه‌وان ئاگادار بن که ئه‌م هه‌ڵانه نه‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین که له عێراقێکی دیموکراسی پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتیاهه‌مان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر بێت فشار بخه‌نه سه‌ر هاوڵاتیانه‌ی کورد له‌و ناوچانه، ته‌نیا ئێمه زه‌ره‌رمه‌ند نابین، به‌ڵکو هه‌موو عێراق و یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌که‌وێت مه‌ترسی."
Top