پەرلەمان و گۆڕان، ڕێک کەوتن ته‌وافوقی نیشتیمانی بەهەند بگرن
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییەدا كه بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لە سلێمانی ڕێك خرابوو، ئه‌رسه‌لان بایز ڕایگه‌یاند \"ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگی بوو له نێوان فراكسیۆنه‌كان و سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كان، بۆئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كان هاوكارمان بن له په‌سه‌ندكردنی یاساكاندا.\""
ئەرسەلان باییز ڕایگەیاند \""له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه و له به‌رده‌ست دان قسه‌یان لەبارەوە بكرێت و به ته‌وافوق په‌سه‌ند بكرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ته‌وافوق هه‌مواریان بكه‌ینه‌وه.\""
پێشتر و لە دواوتاریشیدا لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی کابینەی حەوتەم، نێچیرڤان بارزانی، ڕاگەیاندبوو کە دەستوور یەکێک لەو پڕۆژیاسایانەیە کە کەوتووەتە بەر ڕەخنەوە و، بەو پێیەیش کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە ئەوا پێویستە دەنگی کۆی لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگای لەبارەوە وەربگیرێت.
شاهۆ سه‌عید گوتی \""ئێمه دیت و بۆچوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان له به‌رانبه‌ر كاری په‌رله‌مان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خستە ڕوو، هاوکات باسمان له سیاسه‌تی یاسادانانی په‌رله‌مان كرد، له‌و ڕووه‌وه پێمان وایه كه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا له رابردوودا تێپه‌ڕێنراون ته‌وافوقی نیشتیمانییان له‌سه‌ر نه‌بووه، پێویسته ئه‌و یاسایانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان‌و به جۆرێك هه‌موار بكرێنه‌وه كه ته‌وافوقی نیشتیمانی له‌سه‌ر بێت.\""
سەعید، وێڕای ئاماژەدان بە وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان کە ئیجابی بووه بۆ داواكاری‌و پێشنیازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هەروەها گوتی کە ئاماژه‌یان به چالاككردنی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان كردووە له چاودێریكردنی ئه‌دای حكوومه‌تدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنەری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفادا کۆبوونەوە."