سەرۆكی هەرێمی كوردستان جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌ خوشك و برایانی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق پیرۆز ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌ خوشك و برایانی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق پیرۆز ده‌كات
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح( سڵاوی خوای لێ‌ بێت) ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌كانی عێراق و جیهان ده‌كه‌م.

هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ ئایینیه‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌میشه‌ به‌ برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی پێكه‌وه‌ ژیاون و به‌شداریان هه‌بووه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشی و قوربانیدان بۆ هێنانه‌دی ئازادی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر.

ئه‌مرۆش كه‌ ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ی خۆیان به‌ ئارامی و خۆشی ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ری ره‌نجی خه‌باتی ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و كه‌لتووره‌ هاوبه‌شه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبوون به‌ لێبورده‌یی بونیادنراوه‌.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ خێروخۆشی بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌ بگه‌رێته‌وه‌ و كوردستانیش به‌ یه‌كریزی هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ كه‌ خوشك و برایانی مه‌سیحی لایه‌نێكی گرنگن له‌و پێكهاته‌یه‌ بكه‌وێته‌ قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بونیادنان.


مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
7/4/2012
Top