سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌ بۆنه‌ى پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم

سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌ بۆنه‌ى پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم
رۆژی هه‌ینى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌ رێگاى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ رێزدار نێچیرڤان بارزانى كرد ، به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا به‌رێز ئه‌ردۆغان ته‌ئكیدى له‌ په‌یوه‌ندى به‌ هێزى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا كرده‌وه‌ .

هه‌روه‌ها هیواى خواست كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ ئاینده‌ دا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت ، له‌م په‌یه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بانگهێشتى رێزدارنێچیرڤان بارزانى كرد بۆسه‌ردانی توركیا ، شایه‌نى ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ رێزدار نێچیرڤان بارزانى به‌ گه‌رمى سوپاسى به‌رێزیانى كرد بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ و ته‌ئكیدى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌ هێزكردن و زیاتر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كان دا .

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ هه‌ر رۆژی هه‌ینى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ رێگاى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى خۆى گه‌یانده‌ رێزدار نێچیرڤان بارزانى به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ ، هیواى خواست كه‌ بوونى رێزدار نێچیرڤان بارزانى به‌ سه‌رۆكى حكوومه‌ت هانده‌رى زیاترى به‌ره‌و پێشچوونى په‌یوه‌ندیه‌كان بێت .

له‌ كۆتایى دا رێزدار نێچیرڤان بارزانى سوپاسى گه‌رمى خۆى به‌ به‌رێز داوود ئۆغڵۆ ڕاگه‌یاند .
Top