سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی الحره تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆباما و بایدن پابه‌ندبوونی ئه‌مریكایان به عیراقی دیموكراتی فیدراڵی فره‌یی و كوردستان و گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه، كه ئه‌وه‌ش زۆر گرنگ و ئیجابییه \""ئه‌وه‌م بیست كه خوازیاری بووم\"". سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا عیراق پابه‌ندبێت به ده‌ستووره‌وه و جێبه‌جێی بكات، كورد پابه‌ند ده‌بێت به عیراقه‌وه و پێویسته به ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه عیراق به‌ڕێوه‌ببرێت و ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور هه‌بوایه ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ روویان نه‌ده‌دا. له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: \""مه‌رجی مانه‌وه‌ی عیراق به یه‌كپارچه‌یی و یه‌كگرتوویی پابه‌ندبوونه به ده‌ستووور و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵدایه و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، شه‌راكه‌ته له بڕیاردانی چاره‌نووسسازدا \"". روونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری كێشه دروست ده‌كه‌ن و پێشێلی ده‌ستوور ده‌كه‌ن \""ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، پێویسته به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت\"". وتیشی: \""حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه دژی هه‌ر شتێكه كه هه‌رێم پێشبخات\"".
ئاشكراشیكرد كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و تۆمه‌تانه كردووه كه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه ئاراسته‌ی هه‌رێم كراوه و ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان راست ده‌رچوون، ئاماده‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق هه‌وڵه‌كانی به چڕی ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عیراق و باشكردنی بارودۆخی ئێستای عیراق له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراودا.
له‌به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور، عیراق دابه‌ش ده‌كه‌ن \""بێتاقه‌ت بووین له به‌ڵێنه‌كان، شه‌ش ساڵه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كه‌ین\"". سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌لی كوردستان و راپرسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گه‌لی كورد هه‌ر بڕیارێك بدات جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا گه‌لی كورد بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات یان نا، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: \""ئه‌گه‌ر راپرسی كرا ئه‌و كاته جه‌ماوه‌ر بڕیار ده‌دات\"".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ مالیكی نییه \""من دژی تاكڕه‌ویم له ده‌سه‌ڵات و په‌راوێزخستنی كه‌سانی تر\"".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه \""له ئێستادا مالیكی حاكمی موتڵه‌قی عیراقه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشێل كردووه\"". ئاشكراشیكرد كه گله‌ییان له لایه‌نه عیراقییه‌كان هه‌یه كه بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر مالیكی و حكومه‌تی عیراق ده‌بێت حكومه‌تی شه‌راكه‌ت و ئیئتیلافی بێت نه‌كه حكومه‌تی تاكه‌كه‌س. هێماشی به‌وه‌دا كه هه‌موو جارێك مالیكی به‌ڵێن ده‌دات ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و یاسای نه‌وت و غاز و شه‌راكه‌ت جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك په‌شیمان ده‌بێته‌وه و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ناكات.
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی ده‌بابه و ته‌یاره له به‌رامبه‌رمان ئه‌مه‌ش كوده‌تایه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد\"". وتیشی: \""یه‌كه‌مین سێ لیوای سوپای عیراق له دوای ساڵی 2003 له هێزی پێشمه‌رگه دروستكرا، كه‌چی ئێستا ئه‌فسه‌رانی كورد ده‌رده‌كرێن، كورد ئێستا غه‌ریبه له سوپای عیراقدا\"".
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له دۆسێكه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد و روونیكرده‌وه كه ناوبراو وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری عیراق هاتووه‌ته كوردستان و به‌رپرسیارێتی رۆشتنی ناوبراو هه‌ڵناگرێت. وتیشی: \""متمانه‌م به سه‌ربه‌خۆیی و نه‌زاهه‌تی دادگاكانی عیراق نه‌ماوه، بۆچی له به‌غدا هاشمییان ده‌ستگیر نه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بوو\""، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه مالیكی داوای لێكردووه ئاسانكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاشمی بچێت بۆ توركیا، ئه‌وه‌شی زۆر پێ ناخۆش بووه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پاسه‌وانه‌كانی هاشمی بێ‌تاوان ناكات، به‌ڵام شێوازی لێپرسینه‌وه‌كه‌یان مه‌سه‌له‌كه‌ی بێ میسداقیه‌ت كردووه و رێ به په‌رله‌مانتاران نه‌دراوه ئه‌و پاسه‌وانانه ببینن.
سه‌رۆكی هه‌رێم روونیشیكرده‌وه كه هاوپه‌یمانی هه‌موو عیراقییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بڕوایان به دیموكراتیه‌ت هه‌یه، \""هاوپه‌یمانی شیعه‌ین و په‌یوه‌ندی مێژووییمان هه‌یه و هاوخه‌باتین، دژی هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه بیه‌وێت تاكڕه‌وانه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست\"".
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق نه‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كۆده‌بنه‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن و باشترین رێگه‌چاره هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رای خه‌ڵكی كوردستان. وتیشی: \""ئیبتیزازی عیراق ناكه‌ین و نه‌رمی زۆرمان نواندووه و ده‌مه‌وێت گه‌لی كورد تێبگات له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له تواناماندا بووه كردوومانه بۆ باشكردنی ژیانیان نه‌ك كورد به‌ڵكو هه‌موو عیراق و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه به‌دڵه باشه، چاره‌سه‌ری تریان ده‌وێت خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن\"".
له‌باره‌ی گه‌لی كورده‌وه هێمای به‌وه‌دا كه \""كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه بێ خواستی خۆی دابه‌شكراوه و پرسمان پێ نه‌كراوه و به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه و له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیم، به‌ڵام به‌بێ توندوتیژی و له‌كاتی گونجاو‌دا\"".
سه‌باره‌ت به كورده‌كانی سوریاش وتی: \""كورده‌كانی سوریا مافی هاوڵاتیبوونیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه و نه حكومه‌ت و نه ئۆپۆزسیۆنی سوریا دانیان به مافی كورده‌كاندا نه‌ناوه و له‌گه‌ڵ رای گه‌لی سوریادام هه‌ر بڕیارێك بده‌ن\"". جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه كورده‌كانی سوریا به‌رله‌وه‌ی سوری بن كوردن و كورده‌كانی عیراقیش، به‌رله‌وه‌ی عیراقی بن، كوردن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه له به‌غدا سازكرا، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكرای كرد كه 28ی مانگ ئه‌و رۆژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ست پێكردووه، داوه‌تنامه‌ی به‌شداریكردنی پێگه‌یشتووه، بۆیه به‌شداری نه‌كردووه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا وتی: \""ئێران دراوسێمانه و پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندیمان باشه و به‌ره‌وپێش ده‌چێت\"". له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ر بۆ عیراق نه‌گه‌ڕێته‌وه و \""هیوادارم ناچار نه‌بین په‌نا بۆ جه‌نگ ببه‌ین\"". "