به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی 7ه‌می حكومه‌تی هه‌رێم مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د كرد
هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویست كاك (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌بۆنه‌ی پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزتان و كاك (عیماد ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كه یه‌كه‌ی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمان و هه‌موو كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان بۆ كابینه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
چاوه‌ڕوانی پارتیمان له ئێوه و كابینه‌كه‌تانه كه شێلگیرانه كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه و بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئیداری و یاساییه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی كه له 2009/7/25 دا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان پێداو بووه بنه‌مای شه‌رعیی بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م كابینه‌ی ئێستا.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیمان له حكومه‌ته‌كه‌تان ئه‌وه‌یه، به پشت به‌ستن به به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و ئیراده‌ی چاكسازیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه دووچاری ژیانی سیاسی و ئابووری كوردستانی بووه و، شێلگیرانه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری ببنه‌وه و، كار بۆ هه‌رچی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ لاوان و فراوانكردنی رووبه‌ری ئازادییه‌كان و پته‌وتركردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و پێكه‌وه‌كاركردن بكه‌ن.
چاوه‌ڕوانی ئێمه و هاوڵاتییان له حكومه‌ته‌كه‌تان ئه‌وه‌یه، بۆ رێكخستنی ئه‌جنده‌كانی په‌یوه‌ندی و ململانێمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه و به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌كار ده‌هێنرێن، به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بابه‌تیتان هه‌بێ و به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی كاریان له‌پێناودا بكه‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌ڵكشاوی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رمایه‌گوزاران و ناوه‌نده سیاسی و كولتوورییه‌كان ئیشی زیاتر و به به‌رنامه‌تر له ئێوه ده‌خوازن تا له خزمه‌تی گه‌شه‌پێدانی كوردستانه‌كه‌مان، هه‌رچی زیاتره په‌ره‌یان پێ بدرێ.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای پیرۆزبایی له ئێوه و كاك عیماد و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان، به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی گه‌رمی به‌ڕێزان (دكتور به‌رهه‌م ساڵح) و (ئازاد به‌رواری) و هه‌موو وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین كه له هه‌لومه‌رجێكی دژوار و پڕ كێشمه‌كێشدا كاروباری هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد و به‌رهه‌می باش و به‌رچاویان هه‌بوو، به‌شێكی گرنگی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانییان جێبه‌جێ كرد و جێی شانازی هه‌موو لایه‌كمان بوون و ده‌ستخۆشانه‌یان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین له كاره‌كانی داهاتوویاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
دووباره پیرۆزه پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێم و ئێمه پشتیوان و هاوكارتان ده‌بین بۆ خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حكومڕانێتی خۆماڵی له‌م هه‌رێمه‌دا كه ئه‌مڕۆ بۆته جێی ئومێدی هه‌موو كوردان.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/4/2012