له واشنتۆن سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ژووری بازرگانی ئه‌مریكیدا كۆبۆوه
له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و باروودۆخی گه‌شاوه‌ی ئابووری هه‌رێمه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه و هانی كومپانیا و ناوه‌نده بازرگانی و ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكی دا تا سه‌رمایه‌كانیان بۆ كار‌و پرۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌گه‌ربخه‌ن ,
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژووری بارزگانی ئه‌مریكیش به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئارام و سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه دووان و وه‌ك هه‌رێمیكی گه‌شاوه‌ی ئابووری له ناوچه‌كه‌دا وه‌سفییان كرد و ئاماده‌یی خۆیان و كومپانیا ئه‌مریكیه‌كانیشیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی پروژه‌ی بارزگانی و ئابووریی له هه‌رێمه‌كه‌دا نیشاندا ,
پاشان له گفتوگۆ و راگورینه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی سه‌باره‌ت به یاسا و ڕێساكانی ئابووری و بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌فه‌ت و كایه‌كانی كاركردن روون كرانه‌وه .
ژووری بارزگانی ئه‌مریكی ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی و ئابووری ئه‌مریكایه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌زاران كۆمپانیا و خاوه‌ن كاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكی ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا , ناسراون .