نێچیرڤان بارزانی: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی 7 به‌رپرسیارێتییه‌كی مه‌زنه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێی توانا له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه دابین
بارزانی له به‌شێكی گوته‌كانیدا هاتبوو، گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئێمه به خۆشحاڵیه‌وه له به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی كاركردنمان پێ بدرێ.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری پێشكه‌وتنی به ده‌ست هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌موكورِیی هه‌یه، ئێمه به ئیراده‌یه‌كی پته‌و هاتووین خزمه‌ت بكه‌ین، كاری كابینه‌ی 7 ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی كابینه‌ی 6 ده‌بین، به‌ڵام به ره‌چاوكردنی گۆرِانكارییه‌كان به‌رنامه و نه‌خشه‌رێ به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌بێ كه له داهاتوودا داده‌رێژین.
له باره‌ی گۆرِانكارییه‌كانیش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست سه‌ره‌تاییه‌كی باشه بۆ چه‌سپاندنی سسته‌می دادپه‌روه‌ری و هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ ده‌كا، 21 ساڵ به‌رله ئێسته به‌هاری كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و كۆتایی به رژێمێكی دیكتاتۆری هێنا بێ ئه‌وه‌ی پشتیوانێكی ناوده‌وڵه‌تیمان هه‌بێ.
زیاتر گوتی، ئێسته گۆرِانكاری گه‌وره وڵاتانی عه‌ره‌بی گردۆته‌وه و هه‌لێكی زێرینه ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان سوودی لێ وه‌ربگری، ئه‌مرٍۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی گرنگ و وه‌چه‌رخاندایه و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زۆرمان بێ یه‌ك ریزی و یه‌ك ده‌نگی ناتوانین سوود له‌و قۆناغه بینین، كاری ئێمه خاڵی كركردنوه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌بین وه‌ك حكوومه‌ت، حكوومه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌بین.
هه‌روه‌ها گوتی، له ساڵی 2003ـه‌وه هه‌رێمی كوردستان برِیارماندا ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ عێراق بین كه ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی كوردستان بپارێزین، به‌ڵام ئێسته نا سه‌قامگیری سیاسیی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ هه‌یه بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌شیان ده‌ستوورییه، ئێمه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ین به شه‌فافی وه‌ڵامی بدرێته‌وه كه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێشمه‌رگه و بوودجه‌و یاسای نه‌وت و گاز و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140.
بارزانی راشیگه‌یاند، بۆیه ئه‌مانه پێویستی به یه‌ك ده‌نگی هه‌یه و له داهاتوودا كار ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستاندن كه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له ناویدا كۆبكرێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسازه‌كان، چونكه ئه‌م پرسانه كێشه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و كار ده‌كه‌ین خه‌ڵكی ناوچه دابرِێندراوه‌كان له‌و دڵه‌راوكێیانه نه‌ژین.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێش، گوتی، له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و دنیاش به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، كار ده‌كه‌ین به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پتر ببه‌ین له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێز گرتن له یه‌كتر و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هاوبه‌ش.
ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، گوتی، ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم مادده‌ی باشی تێیدایه، له داهاتوودا كار ده‌كه‌ین به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستووری گه‌لی كوردستان بێ و ئاینده‌بینی بۆ كوردستان.
له به‌شێكی تری گوته‌كانیدا بارزانی گوتی، كار ده‌كه‌ین بۆ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و پێدانی ده‌سه‌ڵات و بوودجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه و قه‌زا و ناحییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی زۆریان پێ ده‌درێ، له داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان ده‌كه‌ین و ته‌ئكید له سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاند ، پشتیوانی له كرانه‌وه‌ی بازارِ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین بازرگان و بازارِه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ئێمه‌یان قۆزتۆته‌وه رێگریان لێ ده‌كه‌ین له‌گران كردنی نرخی كه‌لوپه‌ل چونكه هاووڵاتیان گله‌یی له گران بوونی نرخه‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانیش كار ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی بۆردێك بۆ بۆ دانانی نرخی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك، كار ده‌كه‌ین ناخی هاووڵاتی بوون له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
بارزانی گوتی، دامه‌زراندن له سه‌ر بنه‌مای پێویستی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێ و ده‌بێ هه‌موو حزب و لایه‌نێكی دیكه دوور بن له ده‌ستێوه‌ردان له دامه‌زراندن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كابنیه‌ی 6 بناغه‌یه‌كی باشی داناوه، له بواری دابین كردنی سووته‌مه‌نیش كاری باش كراوه، به‌ڵام فراوان و بوون گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌رێم پێویست ده‌كا كاری باشتر بكرێ، له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه له بواری سامانی سروشتی‌دا، هه‌رێمی كوردستان له داهاتوو په‌ره به‌م لایه‌نه ده‌دا به پێی ده‌ستووری عێراق، هه‌ر چه‌ند تا ئێسته له سه‌ر سامانی سروشتی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و له سه‌ر سیاسه‌تی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا له بواری نیشته‌جێ بووندا رێنمایی نوێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت لێی سوودمه‌ند بێ، گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتوگوزاریش یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كاری داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ.حكوومه‌تی هه‌رێم بایه‌خ به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌دا و كار بۆ دابین كردنی ئاسایشی خۆراك ده‌كا، بایه‌خ به مافی ئافره‌ت و منداڵ و گرنگی به پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ین.