هه‌فته‌ی رۆشنبیری میسری له هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
له رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی هه‌فته‌ی رۆشنبیری میسری، كاوه مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \"به سه‌تان ساڵه پێوه‌ندییه‌كی مێژوویی له نێوان هه‌ر گه‌لی میسر و كورد هه‌یه و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه په‌ره به‌و پێوه‌ندییه مێژووییه‌دا بده‌ین\"".
روونی كرده‌وه \""ئه‌نجامدانی هه‌فته‌ی رۆشنبیری میسر ده‌بێته هۆكارێكی گرنك پتر ئاشنابوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد به كولتوور و هونه‌رنه‌ری میسری، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆیه‌كیش بۆ په‌ره پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییه له نێوان هه‌ر دوو گه‌ل\"".
پاشان سلێمان عوسمان كونسوڵی وڵاتی میسر له هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \""هه‌فته‌ی رۆشنبیری میسری ماوه 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا ده‌یان چالاكی هونه‌ریی و رۆشنبیری دێته ئه‌نجامدان\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌كه‌دا نمایشی هونه‌ری میلله‌كانی ملوی یاری سێرك ئه‌نجام ده‌درێ\"".
زیاتر گوتی، له سێیه‌م رۆژی هه‌فته‌كه‌دا ڤیستڤاڵێكی نیشاندانی فیلمی سینه‌مایی به‌رِێوه‌ده‌چێ كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌یان فیلمی میسری نیشان ده‌درێ.
هه‌ره‌ها گوتی، هه‌ر له چوار چیوه‌ی چالاكیه‌كاندا وۆركشۆپێك بۆ ژماره‌یه‌ك له مندالانی كورد ده‌كرێته‌وه بۆ فێركردنیان به مه‌به‌ستی دروست كردنی بوكه‌له، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چالاكی تر له بواری شانۆ و نمایشی سێرك و بوكه‌لانه پێشكش ده‌كرێ."