ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان متمانە بە کابینەی نوێ دەدات

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان متمانە بە کابینەی نوێ دەدات
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڕیارە کاژێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی کابینەکە سوێندیی ئاسایی دەخۆن.

هاوکات هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسۆن پێشوەختە، هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە، کە دەنگ بۆ کابینەی نوێی حکومەت نادەن.

لەبارەی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت بەم شێوەیە بێت:


1. كه‌ریم سنجارى ــ وه‌زیرى ناوخۆ

2. جه‌عفه‌ر مسته‌فا ــ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌

3. بایز سه‌عید ــ وه‌زاره‌تى دارایى

4. د. ئاشتى هه‌ورامى ــ وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان

5. شێروان حه‌یده‌رى ــ وه‌زیرى داد

6. د.عه‌لى سندى ــ وه‌زیرى پلاندانان

7. د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید ــ وه‌زیرى ته‌ندروستى

8. د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالد ــ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌

9. دلشاد شه‌هاب ــ وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار

10. كامه‌ران ئه‌حمه‌د ــ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

11. د.عه‌لى سه‌عید ــ وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

12. ئاسۆس نه‌جیب ــ وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

13. كاوه‌ مه‌حمود ــ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان

14. سه‌باح ئه‌حمه‌د ــ وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

15. د. سیروان بابان ــ وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

16. سینان چه‌له‌بى ــ وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى

17. جۆنسۆن سیاوش ــ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

18. كامل عه‌لى عه‌زیز ــ وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

19. یاسین ئه‌بوبه‌كر ــ وه‌زیرى كاره‌با
Top