سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیی لێكرا
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ر و راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ئاماده‌ی بوون، چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌نددار به ئێستای عێراق و ناوچه‌كه باسیان لێوه‌كرا .
سه‌رباره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش بارودۆخی گشتیی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باسی لێوه‌كرا .
دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م دیداره‌ش سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكای كرد و له‌وێش له لایه‌ن جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازیی لێكرا .
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی هه‌یه و بڕیاریش وایه كه كاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به كاتی واشنتۆن كه ده‌كاته كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی هه‌ولێر هه‌ر له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێبكات و پاشان هه‌مووان له نیوه‌ڕۆخوانێكی ڕێزلێنان كه له‌سه‌ر خاتری سه‌رۆك بارزانی ئاماده كراوه له كۆشكی، سپی به‌شدار بن .