سەرۆکایەتیی هەرێم داوا دەکات لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆلینەوە لە تۆمەتەکانی شەهرستانی پێک بهێنرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، رایگەیاند: \" ئێمە قسەکانی حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، بە تۆمەت بۆ هەرێم دەزانین، بۆیە داوای پێکهێنانی لیژنەیەک هاوبەش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و سامانە سروشتییەکان و داراییی هەرێم، بە ئامانجی لیکۆڵینەوە لەم تۆمەتانە و هەروەها لێکۆلینەوە لەم نەوتەی بەسرە کە وەختێکی زۆرە بە بەردەوامی لە باشووری عێراقەوە بۆ ئێران دەچێت.
هەروەها فوئاد حوسێن ئاماژەی دا، پێویستە حکوومەتی عێراقی حکوومەتی شەراکەتی راستەقینە بێ، بەڵام ئەم تۆمەتە خاڵیانەی شەهرستانی کە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە جیاوازییان هەیە، گوزارشتن لە بۆچوونی شەخسی خۆی نەک بۆچوونی حکوومەتی عێراقی، ئامانجیش پەردپۆشکردنی شکستەکانی لە کەرتەکەی کە بواری نەوتە. ئەمە لە بری ئەوەیە کە بنەماکانی شەراکەت و هەوڵدان بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە ڕزگار بکات و نەگات بە مەترسیی بەدیهاتوو."