نوێنه‌ری 14زانكۆی به‌ریتانیا گه‌یشتنه هه‌رێم
سه‌ره‌تا كریس باوه‌رِز كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم رِایگه‌یاند\" ئێمه هه‌نگاوێكی باشمان ناوه له‌بواری خوێندنی بالاَ و ژماره‌یه‌ك له‌زانكۆكانی به‌ریتانیا كه بریتین له چه‌ند زانكۆیه‌ك دێنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرِۆ 14زانكۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هۆكاری هاتنی ئه‌و هه‌موو زانكۆ به‌ریتانیه بۆهه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه كه حكوومه‌تی به‌رنامه‌ى تواناسازی رِاگه‌یاند، له چوار چێوه‌یه له ئێستادا 1600قوتابی كورد له زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌خوێنن، قوتابیانی كوردیش خۆیان حه‌زده‌كه‌ن له‌به‌ریتانیا بخوێنن ئه‌مه‌ش لای ئێمه شتێكی گرنگ و باشه.
رِوونیشكرده‌وه: له ئێستادا زانكۆكانی به‌ریتانیا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چۆن زیاتر قوتابیانی كورد له زانكۆكان وه‌ربگیرێن.
لای خۆیه‌وه دیڤد میكل سه‌رۆكی شاندی زانكۆكانی به‌ریتانیا رِای گه‌یاند\"" له ئێستا ئێمه نوێنه‌ری 14زانكۆی به‌ریتانیمان له‌گه‌ڵ دایه هاتووینه‌ته هه‌رێم به‌شێك له‌و زانكۆیانه بۆ یه‌كه‌مین جاره دێنه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی: له ئێستا به‌ریتانیا هه‌وڵێكی زۆری خستۆته گه‌رِ له‌بواری خوێندنی بالاَ، له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا200زانكۆی جیهانی به‌ریتانیا 32زانكۆی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا گرنگیه‌كی تایبه‌ت به خوێندنی بالاَ ده‌دات، حكوومه‌تی به‌ریتانیا گرنگیه‌كی زۆر به‌و توێژینه‌وانه ده‌دات كه له‌لایه‌ن زانكۆكانی به‌ریتانیه‌وه ده‌كرێت.
رِوونیشكرده‌وه: ئه‌و قوتابیانه‌ی كه بۆ خوێندن هاتوونه‌ته به‌ریتانیا له 80%ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ تواناسازی ده‌رچووه، ڤیزه‌یان پێدراوه، سه‌ردانی فه‌رمی ئێمه بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه رِۆژی پێنچ شه‌مه پێشانگایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، تێیدا سه‌رجه‌م زانكۆكانی به‌ریتانیا كه هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده چۆنیه‌تی خوێندن و كاری خۆیان بۆ قوتابیان ده‌خه‌ینه‌رِوو، بۆ ئه‌وه‌ی رِوون بێته‌وه قوتابی چۆن ده‌توانێت بێت له زانكۆكانی به‌ریتانیا بخوێنن."