حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌ته‌كانی حسێن شه‌هرستانی ره‌تده‌كاته‌وه
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیده‌گه‌یه‌نێت له‌دواین سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێكه‌وتین كه‌هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆریه‌كانی كه‌ركوك جه‌یهانه‌وه ره‌وان بكات و حكومه‌تی ئیتحادیش پاره‌ی كۆمپانیاكان بدات، ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌مان جێبه‌جێكردو به‌شی نه‌وتی هه‌رێمان نارد، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا حكومه‌تی عیراق پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌داوه‌و پابه‌ند نه‌بووه به‌رێكه‌وتنه‌كه‌وه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین دواخستن و پابه‌ند نه‌بوون به‌رێكه‌وتنه‌كان و ده‌ستووری عیراق، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه نه‌ك هه‌رێم.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند: ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمه داوا ده‌كات قانوونی نه‌وت و گازی عیراق به‌پێی ده‌ستوورو به‌رژوه‌ندی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت كه‌پێشتر مایه‌ی نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی بووه بۆ عیراقیه‌كان، ببێته سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێ ناوه‌ند و لایه‌نی عیراقی كه‌پێده‌چێت به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جاران و به‌گیانی شۆڤینیانه‌ی خۆیان بیربكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، رێگری له‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م قانوونه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌قانوون ده‌ست به‌سه‌ر داهات و سامانی ئه‌م وڵاته‌دا بگرن كه‌ئه‌مه لای هه‌رێمی كوردستان ره‌تكراوته‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه كه‌گوایه شه‌ش ملیار دۆلار له‌پاره‌ی فرشتنی نه‌وت لای حكومه‌تی هه‌رێم مابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی ئیتحادی تائێستا كۆمه‌ڵێك ئیستحقاقی دارایی له‌بواری پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و بودجه لاماوه‌و چه‌ند ساڵێكیشه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی چه‌ندجاره‌و بوونی ده‌قی ده‌ستووری روون له‌م ره‌وه‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه، سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته‌یش كه‌جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌یداته پاڵ هه‌رێم گوایه ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر (پلانی په‌ره‌پێدان و پێشكه‌شه‌كردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ عیراقیه‌كان) ده‌بێت رایده‌گه‌یه‌نین: ئێمه هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عیراق نین كه‌به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ئاوه‌دانیه‌وه گیرۆده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و بیركردنه‌وه شۆڤینیانه‌یه كه‌پێی وایه گۆڕانكاری له‌عیراق رووی نه‌داوه‌و به‌و خه‌یاڵه‌وه ده‌ژین كه‌عیراق به‌حوكمێكی مه‌ركه‌زیه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن و له‌ئه‌نجامیشدا له‌ئاست پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك ده‌سته‌پاچه‌ن نه‌یانتوانیوه تائێستا ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌با وپێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانێكی شیاو بۆ هاووڵاتیان دابینبكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌م جۆره لێدوانانه باز به‌سه‌ر ئه‌م شكسته‌ی خۆیاندا بده‌ن و به‌م تۆمه‌ت و شه‌رفرۆشتنانه به‌هه‌رێم قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وانه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو و جارێكی تر عیراق به‌م عه‌قڵیه‌ته مه‌ركه‌زیه‌وه حوكم ناكرێت و پێویسته رێز له‌ئیراده‌ی خه‌ڵًك و ئه‌و مافه ده‌ستووریانه بگرن كه‌بۆیان فه‌راهه‌مكراوه، گه‌ر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش په‌رۆشی به‌هه‌ده‌رچوونی سامانی گشتی عیراق و پێداویستی هاووڵاتیانیه‌تی، ئه‌وا پێویسته به‌دوای ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بێئه‌ندازه‌یه‌دا بچێت كه‌له‌كێلگه نه‌وتیه‌كانی باشووری عیراق له‌به‌سره‌و عه‌ماره ده‌كرێت، نه‌ك تۆمه‌ت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروست بكات كه‌نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی عیراقه له‌بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و دیموكراسیدا.
له‌كۆتایشدا جارێكی تر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه‌پێویسته به‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و رێكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك به‌لێدوانی نابه‌رپرسانه‌و دوور له‌راستی كه‌ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه، هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر كاركردن بۆ سه‌رخستنی دیموكراسی و عیراقی نوێ كه‌ماف و به‌شداری راسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له‌بڕیاری سیاسی و به‌رێوه‌بردنی وڵات به‌پێی ده‌ستوور مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێمه پشتیوانی له‌به‌رنامه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نیشتمانی عیراق ده‌كه‌ین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی تازه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌كاركردن كه‌له‌به‌رژوه‌ندی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی و به‌رقه‌راركردنی ئه‌منه‌یه‌ت و ئارمیدا بێت، كه‌ئه‌مه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو به‌رژوه‌ندی باڵای وڵات ده‌بێت، نه‌ك ئاڵۆزكردنی هه‌لومه‌رجه‌كه.
هه‌ولێر
2/4/2012