چوارشەممە بارزانی و ئۆباما کۆدەبنەوە

چوارشەممە بارزانی و ئۆباما کۆدەبنەوە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە کۆدەبنەوە.

ماڵپه‌ری رووداو له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا \"رۆژی چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە\"".

پێشتر و لە سەروبەرندی سەردانەکەیدا بۆ دەرەوەی وڵات، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندبوو، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆدەبێـتەوە. "
Top