فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌ سنورییه‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌ سنورییه‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن
شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك سه‌عات بۆردومانی سنوری گونده‌كانی بناری قه‌ندیلیان كردو له‌ قه‌زای پشده‌ر، هه‌رچه‌نده‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری بۆ گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ك له‌ بناری قه‌ندیل به‌ PUKmedia راگه‌یاند: سه‌عات 4 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-4 ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی سنوری چه‌ند گوندێكی بناری قه‌ندیل یان كردووه‌ هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌و زیانه‌ ماددییه‌كانیشی نه‌زانراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و بۆردومانه‌ی شه‌وی رابردوو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری بۆ دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ دروستكردووه‌و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ جارێكی تر ئاواره‌ بنه‌وه‌.
Top