نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ته‌یاری سه‌در كۆده‌بێته‌وه
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ته‌یارى ێه‌درى، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجى ئیستاى عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆكراى تێروته‌سه‌ل كرا و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا به پێویستى قۆناغه‌كه زانرا و جه‌خت له به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندى و كۆبوونه‌وه‌ى زیاتر كرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنى ته‌یارى ێه‌درى له كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان.
دووه‌م: حكومه‌تى عێراق و پرۆسه‌ى سیاسى، تیشكخرایه سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستور و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى ئه‌نجامدراون كه له ئاكامیاندا حكومه‌ت پێكهاتووه و سوربوون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى گه‌لى كورد و لایه‌نى شیعى كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ئاكامى زوڵملێكراوى و خه‌باتى هه‌ردوو لا دروست بووه، وه ناكۆكى سیاسى و بۆچونى جیاواز بۆ باشتر به‌رِێوه‌بردنى عێرِاق به‌ماناى دژایه‌تى شه‌قامى شیعى و كوردى نییه، به‌ڵكو له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ته‌یارى ێه‌درى راشكاوى و به خه‌مه‌وه‌بوون ده‌رده‌خات و رێزگرتنه له جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئاست رووداو و گرفته‌كاندابن بۆ به‌گه‌رِخستنى ته‌واوى هێز و تواناكان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
سێیه‌م: رووداو و ئاڵوگۆرِیه‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر عێرِاق باس و گفتوگۆى له‌سه‌ركرا، به‌پێویست زاندرا هه‌ڵوێسته‌كانى كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوانه وه‌رده‌گیرێن به هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى عێرِاقیه‌كانى تێدا بكرێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
له كۆتاییدا باس له لێكحاڵیبوون و پێكه‌وه ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كان كرا كه ئه‌م پێكهاته جیاوازانه بۆچوون و تێرِوانینى جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنن و له پرِۆسه‌ى سیاسى و دروستبوونى حزبه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك له ئاستى پێویستدا بن بۆ به‌باش به‌كارهێنانى ئه‌م جیاوازیانه وه‌كو هۆكارى به‌هێزبوونمان نه‌ك لاوازبوون، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه عێراق هى هه‌موو پێكهاته‌كانه و ئه‌وه‌شى كه لایه‌نێك یان حزبێك به ته‌نیا عێرِاق به‌رِێوه‌ببات تاقیكراوه‌ته‌وه و فه‌شه‌لى هێناوه بۆیه ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ى له پێكهاته‌ى جۆراوجۆر دروستبووه به پرس و ئیرِاده‌ى هه‌مووان وبه‌شدارى هه‌مووان له برِیار و ئیداره‌كردن به‌رِێوه‌بچێت.
ئه‌مه و برِیاردرا له ئایینده‌یه‌كى نزیك كۆبوونه‌وه‌ى دیكه له نێوان هه‌ردوو لا ئه‌نجامبدرێت.