برووسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
سه‌رۆك بارزانی له پیرۆزبایی نامه‌كه‌یدا بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم, هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستنیشانكرد؛ به‌ڕێزیان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29/3/2012 له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا و له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.